Skip to main content

بکوژەکانی شیرمحەمەد: کوشتمان تا لە دۆزەخی فشافوویە ڕزگارمان بێت

بکوژەکانی شیرمحەمەد: کوشتمان تا لە دۆزەخی فشافوویە ڕزگارمان بێت
AvaToday caption
posted onJuly 21, 2019
nocomment

دوو بکوژەکەی عەلیڕەزا شیرمحەمەد عەلی، ڕۆژی شەمە ۲۹ی پووشپەڕ لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگاکەیاندا گوتیان "قەتڵمان کرد تا لە دۆزەخی فەشافوویە بۆ زیندانی ڕەجایی بگوازرینەوە."

بەپێ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئێران، یەک لە تۆمەتبارەکان گوتی "من و هاوڕێیەکەم ۳۲ مانگ لە فەشافوویە لە دۆزەخێکی خراپ بووین و دەمانەویست هەرچی زووتر ڕابگوازرینەوە بەڵام کەس بەدەنگمانەوە ناهات، مانگێک پێش ڕووداوەکە ئێمە هەڕەشەمان کردبوو کە ئەگەر نەگوازرینەوە قەتڵ دەکەین."

ئەم دوو کەسە ماوەیێک لەمەو پێش عەلیڕەزا شیرمحەمەد عەلی، بەندکراوی سیاسییان لە زیندانی فەشافوویە بە چەقۆ کوشت. عەلیڕەزا یەک ساڵ لەمەو پێش بەهۆی چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پاش ۳٦ ڕۆژ ڕاگرتنی لە بەندی تاکەکەسی بەرەو زیندانی فەشافوویە گوازرایەوە.

ئەم زیندانییە ۲۱ ساڵە، کە لە دادگای سەرەکی بەتۆمەتی "سووکایەتی بە موقەدەسات" ، "سووکایەتی بە ڕێبەر" و"پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" ٨ ساڵ زیندانی بەسەر داسەپێندرابوو، داوای پێداچوونەوەی لە حوکمەکەی لەلایەن دادگاوە کردبوو و چاوەڕێ ئەنجامەکەی بوو.

بەڵام کۆماری ئیسلامی بۆ ئازار و ئەزیەتی بەندکراوانی سیاسی زۆرجار لە بەندی بکوژ و تاوانە توندوتیژەکانیان ڕایادەگرن.