Skip to main content

سنە چاپى کتێبی کوردى زیاتر کردووە

سنە چاپى کتێبی کوردى زیاتر کردووە
AvaToday caption
posted onJuly 20, 2019
nocomment

بەرپرسی کاروباری کتێب و کتێبخانەکانی پارێزگاى سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان باسى بڵاوبوونەوەی ٩٥ کتێب و بە تیراژی ١٠٧ هەزار دانە لە ماوەی سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵی لەو پارێزگایە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوبۆ بەخشا بەرپرسی کاروباری کتێب و کتێب‌خانەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگی سنە بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی: لەو کۆمەڵە کتێبەدا، ٢٢ بابەت بە تیراژی ٢٩ هەزار و ٦٠٠ دانە بە زمانی کوردی و ٦ بابەت بە تیراژی ١٢ هەزار دانەش لە بەشی منداڵاندا چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

ناوبراو لەبارەى ژمارەی کتێبی بڵاوکراوە لە ساڵی ڕابردوو گوتى "٢٩٨ کتێب و بە تیراژی ٢٩٨ هەزار و ٥٠٠ کتێب چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە لەو لیستەشدا ١٣٠ کتێبیان تیراژیان ١١٣ هەزار و ٣٠٠ دانە بووە بە زمانی کوردی و ١٨ کتێبیشیان بە تیراژی ٣٣ هەزار و ٥٠٠ دانە تایبەت بوون بە بەشی منداڵان.

بەخشا سەبارەت بە پلانەکانی ئەو ناوەندە بۆ گەشەی کتێبخوێندنەوە باسى لەوە کرد کە "بڕیارە ئەمساڵ لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی پووشپەڕ خولی ڕاهێنەریی جامی باشگەکانی کتێب و کتێبخوێ،دنەوەى تایبەت بە بەشی منداڵان و میرمنداڵان لە ئاستی شار و گوندەکان پارێزگا بەڕێوە ببرێت و فێستیڤاڵى گوندەکانی لایەنگری کتێب لە ئاستی گوندەکانی پارێزگاش بەڕێوە دەچێت و براوەکانی ئەو فێستیڤاڵە بۆ ڕکابەری لە ئاستی نیشتمانی دەناسرێن".