Skip to main content

نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەى جەبەل تارق بۆ قەرەبووی قوربانیانی تیرۆر

نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەى جەبەل تارق بۆ قەرەبووی قوربانیانی تیرۆر
AvaToday caption
posted onJuly 16, 2019
nocomment

ڕێکخراوی " شورای هادین"ی ئیسرائیلی کە ڕێکخراوەیەکی مەدەنییە و بۆ پشتیوانی و قەرەبووکردنەوەی ئەو یەهودییانەی بوونەتە قوربانی تووندوتیژی کار دەکات، داواکارییەکی ئاراستەی دادوەری گشتیی جەبەل تارق کردووە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکانی تیرۆریزمی دەستی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی یەکجارەکەی نەوتهەڵگرەکە.

دوو حەفتە بەر لە ئێستا، دەوڵەتی جەبەل تارق ڕایگەیاند داوایان لە چەکدارانی هێزی دەریایی بەریتانیا کردووە گەورە نەوتهەڵگری "گریس١" کە نەوتی ئێرانی پێبووە لە ئاوەکانی ئەو وڵاتە بوەستێنێ و بیگوازنەوە بۆ بەندەرەکانی ژێر دەسەڵاتی جەبەل تارق. بە گووتەی دەوڵەتی جەبەل تارق، ئامانجی ئەو کشتییە یەکێک لە بەندەرەکانی سوریە بووە و بڕیار وابووە ئەو بارە کە چەکوچۆڵێکى زۆریشى پێ بووە، ببرێتە پاڵاوگەیەکی سوریە.

لە ساڵی ٢٠١١ ڕا یەکیەتی ئەوروپا دەوڵەت و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە دەوڵەتی سوریەی بەهۆی پێشێلکردنی لەڕادەبەدەری مافی مرۆڤ و سەرکوتی دژبەران خستووەتە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە. جەبەل تارق لە نیزیک دوورگەی ئیبریا لە دەریای مەدیتەرانە و لە زەوییەکانی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا و یەکیەتی ئەوروپا هەڵکەوتووە. بەریتانیا بەرپرسایەتی پەیوەندی دەرەکی و بەرگریکردن لەو وڵاتەی لەسەر شانە.

داواکاری ئەو گرووپە ئیسرائیلییە لە کاتێکدایە کە ڕێبەری ئێران ئەوڕۆ لە کۆبوونەوەی پێشنوێژانی هەینی ئێران ڕایگەیاندبوو: ئیماندارانی ئێران تۆڵەی لەو کارە قیزەونەی بەریتانیا دەکەنەوە.