
AvaToday caption
کاوە فەتحی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە چەند ساڵی ڕابردوودبە تایبەت بە هۆی بەرهەمە نەتەوەیی و نیشتیمانییو ڕەخنەگرانەکانیەوە ببوە یەکێک لە سیما دیارەکانی هونەری ڕۆژهەڵات و جێگەی سەرنجی لاوان، بە هۆی گوشاری دەزگای ئیتلاعات، بە ناچاری ئێرانی بە جێ هێشت.
کاوە فەتحی دژی نابەرابەری و نادادپەروەرى کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەنگی بەرز کردووەتەوە و ببووە هاواری کۆڵبەران و مناڵانی کار و ئاشتیخوازان.
کازیوە، سفەری بەتاڵ، نان، مافی مرۆڤ و هەوری سپی چەند بەرهەمی بە ناوبانگی ئەم هونەرمەندە کوردەن.