Skip to main content

ڕێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سوریە: سوپاى قودس خەڵک بە سەرباز دەگرێت

ڕێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سوریە: سوپاى قودس خەڵک بە سەرباز دەگرێت
کۆمارى ئیسلامى لە سووریە پارەى ئێرانییەکان دەداتە شەڕکەرى سورى و لوبنانى
لە ٣٢ هەزار هێزى بن دەستى سوپاى قودس لە سوریە، نزیکەى ٢٠٠٠ کەس کوژراون
posted onSeptember 4, 2018
nocomment


ڕێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سوریە کە ناوەندەکەى لە لەندەنە،بەڵگەیەکى زۆر گرنگى بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا نیشان دەدات "کۆمارى ئیسلامى نزیکەى ٢٠٠٠ سەربازى کە زۆرینەیان خەڵکى دێرەزوورن، دامەزراندووە و پڕچەکى کردوون".

 

ئەم هێزە کە ڕاستەوخۆ سەر بە سوپاى قودسن لە سوریە، مووچە و کەلوپەلى سەربازییان لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە بۆ دابین دەکرێت. مووچەکەشیان بە پێى پلە و پایەکەیان گۆڕانى بەسەردا دێت، واتە لە ١٠٠ دۆلارى ئەمریکییەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە ٢٠٠ دۆلار.

 

لە ئێران پێشانگەى تایبەت دادەنرێت تا خەڵک بچێت وێنە بگرێت لەگەڵ دیمەنە وێرانەکانى سوریا

لە ئێران پێشانگەى تایبەت دادەنرێت تا خەڵک بچێت وێنە بگرێت لەگەڵ دیمەنە وێرانەکانى سوریا

 

دامەزراندنى ئەم هەموو کەسە پاش ئەوە دێت کە سوپاى قودس لە سوریە تووشى شکستى گەورە بووەتەوە لە لایەن فڕۆکە جەنگی و مووشەکەکانى ئیسرائیل و هێزە هاوپەیمانەکانەوە کە ئەمریکا سەرۆکایەتییان دەکات.

ئێران چەندین ساڵە لە سوریە و ناوچەکەدا پشتى ڕێژیمەکەى بەشار ئەسەد و حیزبوڵاى لوبنانى و چەندین حزب و هاوپەیمانى لە عێراق و ئەفغانستان و یەمەن گرتووە.

 

بە پێى بەڵگە وەدەستکەوتووەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى لە سوریە سەرەڕاى توندبوونى ڕوانگەى ئیسرائیل و سعودیە و ئەمریکا، پاشەکشێیان نەکردووە. نها لەو وڵاتە زیاتر لە ٣٢ هەزار کەس لە ژێر فەرمانى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامیدان.

کۆمارى ئیسلامى کوژراوەکانى لە ژێر ناوى پارێزەرانى حەرەم دەگەڕێنێتەوە و مەراسیم بۆ منداڵەکانیان ساز دەکا

کۆمارى ئیسلامى کوژراوەکانى لە ژێر ناوى پارێزەرانى حەرەم دەگەڕێنێتەوە و مەراسیم بۆ منداڵەکانیان ساز دەکا

 

بە پێى ئامارە بڵاوکراوەکانى ڕێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سوریە، تا ئێستا زیاتر لە ٧ هەزار و ٨٠٠ کەس لەو ٣٢ هەزار کەسە ئێرانین و ئەوانى دیکە ئەفغانى و عێراقى و لوبنانین و تا ئێستا ١٦٤٩ کەس لەو هێزانە کوژراون و خەڵکى ئێرانیش بەردەوام شاهیدى گەڕاندنەوەى تەرمى ئەو کوژراوانەیە بۆ وڵاتەکەیان لە ژێر ناوى "سەربازانى پارێزەرى حەرەم".