Skip to main content

زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژنامەنووس داوای ئازادی مەسعود کازمی و مەرزیە ئەمیری دەکەن

زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژنامەنووس داوای ئازادی مەسعود کازمی و مەرزیە ئەمیری دەکەن
AvaToday caption
posted onJuly 2, 2019
nocomment

 

٥٦٩ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی سێ دەسەڵاتی سەرەکی ئێران و نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕەخنەیان لە دەستبەسەر کرانی هەر دوو ڕۆژنامەنووس مەرزیە ئەمیری و مەسعود کازمی گرتووە و داوای ئازاد بوونیان دەکەن.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئیرنا پلاس، واژۆکەرانی ئەو نامەیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی درێژبوونەوەى ماوەى دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە، داوایان لە نوێنەرانی پەرلەمان، حەسەن ڕوحانی و ئیبرایم ڕەئیسی کردووە بە مەبەستی پاریزوانی لە خاڵەکانی ٩ و ٢٤ یاسای بنەڕەتی و یاسای تایبەت بە چاپەمەنییەکان، بە ئاقاری پشتیوانی لەو قەڵەمبەدەستانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بوونەتە قوربانی بۆشایی یاسایی پشتیوانی و نەبوونی ئەمنیەتی کاری، هەنگاو هەڵێننەوە و کار بکەن بۆ ئازادبوونی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە.

مەسعود کازمی بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ، بێڕێزیکردن بە ڕێبەری و پیرۆزییەکانی دیکە بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندان و دوو ساڵ بێبەش بوون لە چالاکی لە ڕۆژنامەکانی ئێران سزا دراوە.

بارمتەی یەک ملیاری بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانە دیاری کراوە. مەسعود کازمی پێشتر هاوکاری ڕۆژنامەی شەرق و بەڕێوەبەری مانگنامەی "صدای پارسی" بووە.

مەرزیە ئەمیری، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی شەرقە کە ئەو ساڵ لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.