Skip to main content

ئەمریکا: تورکیە ئێس ٤٠٠ بکڕێت ئێف ٣٥ لەدەست دەدات

ئەمریکا: تورکیە ئێس ٤٠٠ بکڕێت ئێف ٣٥ لەدەست دەدات
AvaToday caption
posted onJune 26, 2019
nocomment

 

نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ ڕۆژی سێشەممە چواری پووشپەڕ ڕایگەیاند لە ئەگەری ئەوەی تورکیە سیستەمی بەرگری موشەکی ڕووسی بکڕێت، ئەمریکا ئیزن نادات فرۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە ئێف ٣٥ بەکاربێنن.

 

واشنتۆن داوای لە ئەنکەرە کردووە ڕێککەوتنی کڕین و جێگیرکردنی سیستەمی پەدافەندی موشەکی ئێس ٤٠٠ هەڵوەشێنێتەوە. هاوپەیمانەکانی تورکیە لە ناتۆ دەڵێن، بە کارهێنانی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ دەبێتە هۆی کەشف و ناسینی تەکنۆلۆژی بەکار هاتوو بۆ فرۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکایی.

کی بیلی هاچیسون، نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ لە بارەگای ئەو ڕێکخراوە لە بروکسێل گووتی: نیشانەکان باس لەوە دەکەن ڕووسیە ئەو سیستەمە مووشەکیە ڕادەستی تورکیە دەکات و ئەوە کۆمەڵێک دەرکەوتەی بۆ تورکیە بەدواوە دەبێت. چیسون بە پێداگرى لەوەی ئەمریکا هەوڵی خۆی بۆ پاشگەز کردنەوەی تورکیە لە کڕینی ئێف ٣٥ داوە گووتی: تورکیە لەمەو دوا ناتوانێ ئێف ٣٥ هەبێ. ئێمە ناتوانین ئیزن بدەین فرۆکەی ئێف ٣٥ بکەوێتە ژێر کاریگەری سیستەمی پەدافەندی ڕووسیە.

s 4900

پێنتاگۆن ماوەیەک پێش ڕاهێنان بە فرکەوانەکانی تورکیەی بۆ بەکارهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥ ڕاگرت. تورکیە جگە لە بەکارهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥، هێندێک لە پارچەکانی ئەو فرۆکەیە وەک، ئامێری نیشتنەوە و پارچەکانی ڕووی دەرەوەی فرۆکە و شوێنی نیشاندانی ژووری فەرمان بەرهەمدێنێت.

لە لایەکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیە بڕیارە لەو پێوەندییەدا و لە کاتی دانیشتنی ئەندامانی گرووپی بیست لە ژاپۆن لەگەڵ دۆنالد ترامپ کۆبێتەوە. ئەردۆغان رۆژی چواری پووشپەڕ لە بەرابەر نوێنەرانی حیزبەکەی خۆی گووتی: پرسی پەدافەندی مووشەکی ئێس ٤٠٠  پێوەندی راستەوخۆی بە سەروەری سیاسی تورکیەوە هەیە و لەو بوارەوە پاشەکشێ ناکەین.