Skip to main content

مەریوان هەروا پێشەنگە

مەریوان هەروا پێشەنگە
ڕۆژانی ١٠ تا ١٤ی گەلاوێژ سێزدەمین فێستیڤاڵى شانۆی سەرشەقام لە مەریوان بەڕێوە دەچێ
مەریوان سەرقاڵى سێزدەمین فێستیڤاڵى شانۆى سەرشەقامە!
posted onAugust 30, 2018
nocomment


بڕیار وایە سێزدەمین فێستیڤاڵى شانۆی سەرشەقام لە مەریوان، ڕۆژانی ١٠ تا ١٤ی گەلاوێژ بەڕێوە بچێت.

 

ناپلئۆن بۆناپارات کەسایەتی بەنێوبانگی فەڕەنسى لە جێگایەکدا دەڵێ "بە شانۆ نەتەوەیەکتان بۆ ساز دەکەم"! شانۆی سەرشەقام یەکێک لە بەشە هەستیارە پێکهێنەرەکانی هونەرە و لە ڕاستیدا یەکێک لە زیندووترین بەشەکانێتی، ئەویش بە هۆی ئەوەی لە مەتنی کۆمەڵگەدا شوێن بۆخۆی دیاری دەکات و لە ریاڵیتەترین بەشە ژیانەکییەکانی کۆمەڵگە پێخۆر وەردەگرێت.

فەلسەفەی هونەر ئەگەر بە واتا پاڕسۆنێزێکەی تەنیا هونەر بۆ هونەر بێ، ئەوە لە شانۆی سەرشەقامدا ناتوانێ ببێتە خاوەنی مانا و کارکردی ئەو ئایتێمەی هۆنەر، ڕەخنە و دووبارە خوڵقانی واتاکانە. بنەماڵە، دەسەڵات، ژن، دین، بیری دێرینی پیاوپاشایی لە گەردوونی ئەو هونەرەدا دەبنە ئۆبژەی ڕەخنە و ئافراندنەوە.

سێزدەمین شانۆی سەرشەقام لە مەریوان لە کاتێک بەڕێوە دەچێت کە کوردایەتی لە مەریوان گڕوکڵپەی سەندووە و لە ڕاستیدا بۆتە خاوەنی واتایەکی نوێتر لە لێکگرێدانی کۆمەڵایەتی و کلتوری. ژینگە و ژن دوالیتەی نایەکی گەورەی ئەو شارەن کە دوای ڕاپەڕینی جوتیارانی موکریان زۆرترین واتای بە ڕۆشەنگەری کۆمەڵایەتی و ڕاوەستان دژی نۆڕمە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگە داوە.

دیمەنێک لە دوانزەمین فێستیڤاڵى شانۆى سەرشەقامى مەریوان

دیمەنێک لە دوانزەمین فێستیڤاڵى شانۆى سەرشەقامى مەریوان

 

لە شانۆی سەرشەقامی مەریواندا جیاوازی ڕەگەزی، منداڵانی کار، کارتۆن خەوی، پێشێلکردنی مافی کرێکاران و پاراستنی ناسنامەی بە کۆمەڵی کوردان دەگەنەوە یەک و تابڵۆیەک دەنەخشێت کە ڕێگای ئازاد ژیان نیشان دەدات. شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی ساڵانە بەڕێوەبەرانی ئەو شانۆیە یەک یەک و جیا جیا دەکەونە بەر ئازار و ئەزیەتی دام و دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام هیوا بە دروستکردنی وڵات و گەشەی کۆمەڵایەتی و یەکسانی ناهێڵێ کۆمەڵگای مەدەنی مەریوان لە بەڕێوەبردنی ئەو کارە بسڵەمێتەوە.

 

ئەمساڵ شانۆی سەرشەقام لە کاتیکدا بەڕێوە دەچێت کە شەریف باجوەر یەکێک لە چالاکانى مەدەنی مەریوان وێڕای سێ کەس لە ژینگەپارێزانی ئەو شارە بە سیناریۆیەکی وەزارەتی ئیتلاعات گیانیان لە دەست دا و ئەوەش وا دەکات چاوەڕوانییەکان لە فێستیڤاڵى ئەمساڵ لە چاو ساڵان زیاتر بێت.

 

ئەرێ.. مەریوانیش دەتوانێت بە شانۆ نەتەوە دروست بکات.