Skip to main content

ترامپ: ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لەبەردەستە

ترامپ: ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لەبەردەستە
AvaToday caption
posted onJune 5, 2019
nocomment

 

ڕۆیتەرز لە زمانى دۆناڵد ترامپى سەرکۆمارى ئەمریکاوە بڵاوى کردەوە کە "ئامادەی دانوسان لەگەڵ ڕژێمی ئێرانین، بەڵام بەردەوام  ئەگەرى هێرشی سەربازیشمان لە بەر دەستە".

 

ترامپ لە وتووێژێک لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی "ئای.تی.ڤی"ـى بەریتانیا گوتوویەتی، ئەمریکا ئامەدەی دانوسان لەگەڵ ئێرانە، بەڵام بەردەوام ئەگەری هێرشی سەربازیش بۆ سەر کۆماری ئیسلامی  هەیە.

دوناڵد ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ وتووێژ لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی ڕاگەیاند. پێشتریش مایک پۆپمئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە ئامادەبوونی ئەم وڵاتە بۆ دانوسانی بێ مەرج لەگەڵ بەرپرسانی ڕژێمی ئێرانی کردبوو. هەواڵدەری ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەمە ۱٥ی جۆزەردان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە لەندەن، باسی لەسەر وتووێژی ترامپ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی  ITV بەریتانیا کردووە.

ترامپ لەم وتووێژە هاوکات کە ئامادەیی خۆی بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ هاوتای ئێرانی خۆی، ڕادەگەینێ، دەشڵێ کە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەردەوامە.

ترامپ ئاماژە بە دوژمنایەتی ئێران لەگەڵ ئەمریکا گوتوویەتی: کاتێ کەمن بەرپرسایەتی کاروبارم لە ئەمریکا بەئەستۆ گرت، ئەم وڵاتە بووە شوێنێک بۆ دوژمنایەتیێکی بێ وێنە. سەرۆکۆماری ئەمریکا گوتی: ئێران لەو کاتە گەورەترین وڵاتی تێرۆریستی لە جیهان بوو و ڕەنگە هێشتاش هەروابێت.

ترامپ لە وڵامی ئەو پرسیارەی کە بەبڕوای ئەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران پێویست بە هێرشی سەربازی هەیە یان نا، گوتی: بەردەوام ئەگەری هێرشی سەربازی هەیە. ئایا من دەمهەوێ؟ نا. من شتێکیترم پێ باشترە. بەڵام ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران هەمیشە هەیە.

هەواڵنێرێک لە ترامپ پرسیاری کردبوو کە ئایا ئامادەیە لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی چاوپێکەوتن و وتووێژی ببێت. ترامپ لە وڵامدا گوتی: بەڵێ. بەتەواوی. من وتووێژ و دانوسانم پێ باشترە.