Skip to main content

ڕووسیە دژی پێدانى سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ـە بە ئێران

ڕووسیە دژی پێدانى سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ـە بە ئێران
AvaToday caption
posted onJune 1, 2019
nocomment

 

مۆسکۆ داواکاری کۆماری ئیسلامی بۆ کڕینی سیستەمی موشەکی ئێس ٤٠٠ ڕەد کردەوە و گووتی فرۆشتنی ئەو سیستەمە بەو وڵاتە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونى زیاتری ناوچەکە. هەواڵدەری بلۆمبێرگ ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و لە لایەکی دیکە ماڵپەڕی سپۆتنیک ڕۆژی هەینی ١٠ جۆزەردان ڕایگەیاندووە ڕووسیە دژایەتی لەگەڵ فرۆشتنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ بە ئێران دەربڕیوە.

 

بلۆمبێرگ لەو بارەوە نووسیوویەتی بە ئەگەری زۆر ئەو داوایە لە کاتی دیداری زەریف لە مۆسکۆ کراوە و دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە بەرپرسانی هیچ کام لەو دوو وڵاتە ئامادە نەبوون زانیاری بدەن. بلۆمبێرگ ئەو هەواڵەی لە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە دەوڵەتی ڕووسیە و هەرەوەها سیاسەتوانێکی ئەو وڵاتە بە دەست هێناوە. سپۆتنیک لە درێژەدا نووسیویەتی: پرسی داوای ئێران بۆ کڕینی سیستەمی موشەکی بەرگری خراوەتە بەر دەم ڤلادمیر پوتین.

ڕووسیە باوەڕی وایە فرۆشتنی ئەو سیستەمە موشەکیانە زیاتر ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبات. ڕوسڵان پوخوف، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیک و تەکنۆلۆژییەکان لە مۆسکۆ لەو بارەوە بە هەواڵنێری بلۆمبێرگی گووتوە: هەر جۆرە بەهێز کردنێکی ئێران دەبێتە زیاتر ئاڵۆز بوونی ناوچەکە و ئەگەر ڕووسیە بەڕاستی ئەو داوایەی ڕەت کردبێتەوە، ئەوە دەگەیەنێت ڕووسیە بە پێی خۆشە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ عەرەبستان و ئیسرائیل بەهێز بکات و بەستێنی دانوستان لەگەڵ ترامپ پێکبینێت.