Skip to main content

کرێگرتەکانى کۆمارى ئیلاسمى هەڕەشەى کوشتن لە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەکەن

کرێگرتەکانى کۆمارى ئیلاسمى هەڕەشەى کوشتن لە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەکەن
AvaToday caption
posted onMay 30, 2019
nocomment

 

هەڕەشەی کوشتنی سەرۆکی پەڕلەمانی عێرآق لەلایەن چەکدارانی حیزبۆڵای عێراقەوە کە سەربە هێزەکانی قودسی سوپای تێرۆریستی پاسدارانن

 

بەپێ ڕاپۆرتی ئەلعەرەبییە، هەندێ سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە تاقمێک لە چەکدارانی حیزبۆڵای عێراق، هەڕەشەی کوشتنیان لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق بەهۆی هەڵوێستی لەمەڕ کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ڕژێمی ئێران کردووە.

بەپێ سەرچاوە ناوبراوەکان، تاقمێک لە چەکدارانی حیزبۆڵای عێراق، لە کاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلى سکرتێری حەلبووسی لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغداد، نامەیێکیان بە داخراوى و سەر بە مۆری حیزبۆڵای عیراق پێ داوە کە هەڕەشەی کوشتنی حەلبووسیی تێدا تۆمار کراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ئەو کەسەی کە ئۆتۆمبێلى سکرتێری حەلبووسی ڕاگرتووە و نامەکەى داوەتە سکرتێرەکە، ئەبو حەیدەر بووە کە یەکێک لە سەرکردەکانی چەکدارانی حیزبۆڵای لوبنانە.

سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، پێشتر جەختی کردبووەوە کە عێراق ئامادەیە  بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ناوبژیوانی دەکا، بەڵام گوتی تا ئێستا هیچ لایەنێک بەشێوەی فەرمی  ئەم داواکارییەی نەکردووە.

حیزبوڵاى عێراق