Skip to main content

گەورە کۆمپانیایەکى تر ئێرانى جێ هێشت

گەورە کۆمپانیایەکى دیکەى ئەڵمانى ئێرانى جێ هێشت
یەکە بە یەکە کۆمپانیا گەورەکانى ئەڵمانیا لەگەڵ ئەمریکا دەکەون و ئێران جێ دەهێڵن
ژمارەى کۆمپانیا ئەڵمانییەکانى نێزیک لە ئەمریکا لە زیادبووندان
posted onAugust 18, 2018
nocomment

 

کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە ترسى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى، یەک لە دواى یەکترى لە ئێران دەکشێنەوە و چاوپۆشى لەو بازرگانییە دەکەن کە لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیانە.

 

کۆمپانیاى پەیوەندییەکانى تلێکۆمى ئەڵمانى دوا کۆمپانیایە کە لە پاش کۆمپانیاى ڕێگەى ئاسنى میللى ئەڵمانیا لە ئێران دەکشێتەوە و لەگەڵ ئەمریکا دەکەوێت و بێ ئەوەى گوێ لە پێشنیارەکانى یەکێتى ئەوروپا بۆ مانەوە بگرێت، پڕۆژەکانى خۆى کۆتایی پێ هێنا.

ۆمپانیاى پەیوەندییەکانى تلێکۆمى ئەڵمانى ئێرانى جێ هێشت

کۆمپانیاى پەیوەندییەکانى تلێکۆمى ئەڵمانى ئێرانى جێ هێشت.
 

کۆمپانیاى پەیوەندییەکانى تلێکۆمى ئەڵمانى (Deutsche Telekom) بە ٣٢% لە پشکى دەوڵەتى و کۆمپانیاى ڕێگەى ئاسنى ئەڵمانیا (Deutsche Bahn) بە ١٠٠% لە پشکى دەوڵەتى، ئەو دوو کۆمپانیایەن کە لە پاش کۆمپانیاى ئۆتۆمبێلسازى هێرن کێشت (Herrenknecht) لە ئێران کشانەوە.

 

هەڵبەت کۆمپانیاى تلێکۆمى ئەڵمانى لە مانگى ڕابردووەوە دەستى بە وەستاندنى چالاکییەکانى لە ئێران کردبوو.

 

هەواڵدەرى فەڕەنسا لە زمانى بەرپرسانى تێلێکۆمى ئەڵمانییەوە گواستوویەتییەوە کە هۆکارى وەستاندنى چالاکییەکانى ئەم کۆمپانیا ئەڵمانییە لە ئێران "هەستیارى" نێونەتەوەییە لە پەیوەندى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى. ئەم کۆمپانیایە بە گواستنەوەى لە ئێران دەیهەوێت مەترسییەکانى پێش خۆى لابەرێت، چونکە بەم کارەى دەتوانێت مەترسى گەمارۆخستنە سەر کۆمپانیاى تی ـ مۆبایل یو ئێس لەلایەن ئەمریکا لابەرێت کە هى ئەم کۆمپانیا ئەڵمانیەیە و ڕێگەیەکى دوورى بڕیوە تا گەیشتووەتە ئەم ئاستەى خۆى.

 

یەکێک لە وتەبێژەکانى ئەم کۆمپانیایە گوتوویەتى "سەودا و مامەڵەى دتکۆن لە ئێران زۆر کەم بووەتەوە., تا کاتى بڕیاردان لەمەڕ وەستاندنى چالاکییەکانمان، ئاستى فرۆشمان لە ئێران بۆ ساڵى ٢٠١٨ى زایینى گەیاندووەتە ٣٠٠ هەزار یۆرۆ".