هەڵبژرانی پەرلەمانی یەکیەتی ئەوروپا لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ جۆزەردان بە دەنگدان لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کوردسیان لەو یەکیەتیەدا هەیە و بە تایبەتی فەرانسە و ئاڵمان دەستیپێکرد.
ئەو هەڵبژاردنە کە لە وڵاتانی جیاواز بە تایبەتی، بڕیتانیا، هولەند، ئیرلەند، سلۆڤاکی، لێتۆنی، ماڵت و کۆماری چێک دەستی پێکرد، وابڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە هەموو ٢٨ وڵاتەکەی یەکیەتی ئەوروپا کۆتایی پێبێت.
هەڵبژاردنی ڕۆژی یەکشەممە لە پێنج وڵاتی ئاڵمان، ئیسپانیا، فەرانسە، ئیتاڵیا و لەهێستان بەڕێوەچووە.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە ترس لە بەهێز بوونی هێزە تووندئاژۆ نەتەوەپەرسەتەکان و بڵاو بوونەوەی هەواڵی ناڕاست کاریگەری لەسەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان داناوە.
دەنگدەرانی ئەوروپایی بۆ هەڵبژاردنی ٧٥١ نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا دەچنە سەر سندوقەژانی دەنگدان.
ئەو ژمارەیە دوای چوونە دەری بڕیتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا بۆ ٧٠٥ کەس کەم دەبێتەوە. ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا تا یەکشەممە شەو و کۆتایی دەنگدان لە هەموو وڵاتەکان ڕاناگەیەندرێت.