Skip to main content

دیموکرات و کۆماریخوازەکان بۆ لێدوان لەسەر چارەنووسی ئێران لە کۆشکی سپی کۆ دەبنەوە

دیموکرات و کۆماریخوازەکان بۆ لێدوان لەسەر چارەنووسی ئێران لە کۆشکی سپی کۆ دەبنەوە
AvaToday caption
posted onMay 16, 2019
nocomment

 

هەشت کەس لە نوێنەرانی پلەباڵای کونگرەی ئەمریکا لە هەر دوو پارتی دیموکرات و کۆماریخواز، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سپی کۆ دەبنەوە تا لەبارەى سیاسەت و هەڕەشەکانى ئێران قسە و ئاگادار ببنەوە.

 

بەرپرسێکی فەرمی کونگرە ڕۆژی پێنجشەممە ۲٦ی بانەمەڕ بۆ ماڵپەڕێ "هێڵ"ی گوتووە:  ئەم کۆبوونەوە، بە بۆنەی دڵەڕاوکێی هەندێ لە نوێنەران سەبارەت بەوەی کە ڕەنگە کۆشکی سپی زانیاری تەواوی لەسەر ئێران نەبێت، بەڕێوە دەچێت.  ئەم گرووپە لە ئەندامانی کونگرە کە بە "گرووپی هەشت" ناسراون کە لە سەرۆکەکانی کۆماریخواز و دیموکراتی سنا، پەڕلەمانی نوێنەران و هەروەها کومیتەی زانیارییەکانی دوو پەڕلەمانی کونگرە پێک هاتوون.

لە چەند حەوتەی ڕابردوو، کێشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە زیادی کردووە. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن: زانیاریگەلێکیان هەیە کە پیشان دەدا مەترسییەکانی ئێران گەورەتر لە ڕابردوویە. ئەم حەفتەیە چەندین کەشتی لە بەندەری فوجەیرەی ئیمارات کەوتنە بەر هێرشی خراپکارانە و لە دوای ئەوەش بنکە نەوتییەکانی عەرەبستان کرانە ئامانج. سەبارەت بە خراپکارییەکان، هێشتا زانیاری تەواو لەبەردەستدا نییە بەڵام گرووپی حووسییەکانی یەمەن کە کۆماری ئیسلامی پاڵپشتییان دەکا، بەرپرسایەتی هێرش بۆسەر بنکە نەوتییەکانى ڕیازیان لەئەستۆ گرتووە.

ئەمریکا دەڵێ: بە بۆنەی ئامادەگی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەگەری هێرشی ئێران یان گرووپە بریکارییەکانی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی، هەوڵی پتەوکردنی هێزە شەڕکەرە زەریایی و ئاسمانییەکانى ئەمریکامان لە کەنداوی فارس داوە. ئەمریکا بە ناردنی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن و بۆمبهاوێژەکانی بى ٥۲ی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیهەوێت وەڵامگۆى ئەگەری هەر هێرشی ئێران بێت بۆ سەر بەرژەوەندی و هێزەکانی ئەمریکایە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگون، سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت و کەشتییەکی شەڕکەری زەریایی هێناوەتە کەنداوی فارس.