Skip to main content

سێ ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران بەگشتی ۱٨ساڵ زیندانیان بەسەرا سەپێندرا

سێ ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران بەگشتی ۱٨ساڵ زیندانیان بەسەرا سەپێندرا
AvaToday caption
posted onMay 16, 2019
nocomment

 

ڕەزا خەندان مەهابادی، بەکتاش ئابتین و کەیوان باژەن سێ ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران بەگشتی ۱٨ساڵ زیندانیان بەسەرا سەپێندرا.

 

 بەپێ حوکمی دادگای ئینقلابی ئیسلامی، هەریەک لەم سێ نووسەرە بە تۆمەتی "چالاکی دژی ئاسایشی ئێران" و "پڕوپاگاندە دژی کۆماری ئیسلامی" بە شەش ساڵ زیندان سزادراون. ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران لە ڕاگێنراوێکدا، مەحکووم کردنی ئەم سێ کەسەی بەپێ "ساختەکاری و درانی حوکمی سەرکوتگەرانە"ی ناو برد و داوای داخستنی دۆسییەکانیانی کرد.

 ئەم سێ کەسە مانگی ڕێبەندانی ۹۷ دەسبەسەرکران و بۆ زیندانی ئەوین گواسترانەوە، کە پاش چەن ڕۆژ بەدانانی وەسیقەی یەک ملیارتمەنی تا کۆتایی پڕۆسەی دادگاییەکەیان ئازادکران. ڕێبەندانی ساڵی پێشووش دامەزراوەی لێبۆردوویی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا، ساڵی ۲۰۱٨ی "ساڵی شەرم" بۆ کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند و گوتی لەم ساڵەدا زیاتر لە ۷ هەزار کەس لە بەشداربووانانی خۆپێشاندانەکان، خوێندکاران، ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی مافی ژنان و ژینگەپارێزان، چالاکانی کرێکاری و نەتەوەیی و کەمینە مەزهەبییەکان، لە ئێران دەسبەسەر کراون.

 

@avatodaykurdi