Skip to main content

ئاماری موعتادانی سپی لە ئێران ڕوو لە زیاد بوونە

ئاماری موعتادانی سپی لە ئێران ڕوو لە زیاد بوونە
AvaToday caption
posted onMay 15, 2019
nocomment

 

ڕۆژنامەی " آرمان امروز" سەر بە کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردووەتەوە ڕێژەی ژنانی تووشبوی مادەی هۆشبەر ڕووی لە زیاد بوونە و کەمپەکانی فڕێدانی مادەی هۆشبەری کۆماری ئیسلامی توانایی هاوکاری بەکارهێنەریان نییە بۆ وەلانان و فڕێدانی مادە هۆشبەرەکان.

 

گیرۆدەبووانی سپی مادەی هۆشبەر ئەو کەسانەن کە نە کارتۆن خەون و نە سیمایەکی شپرز و هەژارانە و ڕەش هەڵگەراویان هەیە. گیرۆدەبووانی لەم چەشنە باوەڕ بەوە ناکەن گیرۆدەی مادەی هۆشبەر بوونە و بە سانایی درێژە بە ژیان و کاسبی خۆیان دەدەن. ئەو کەسانە قەت نەشە نابن و هیچ ئەمەلێکیان بۆ وەلانانی مادەی هۆشبەر نییە و تەنانەت زۆرجا باوەڕیان بە گیرۆدە بوونی خۆیان بە مادە هۆشبەرەکان نییە.

لە لایەکی دیکە بە هۆی ئەوەی مێتادۆن کە جۆرە حەب و شەربەتێکی هۆشبەرە بە سانایی دەست دەکەوێ ئاماری گیرۆدەبوون ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ڕووی لە زیاد بوونە. دەوڵەت خزمەتگوزاری بە کەمپەکانی وەلانانی مادەی هۆشبەر نادات. لە کاتێکدا ئاماری گیرۆدەبووانی مادەی هۆشبەری سپی و ڕەش لە ئێران بە تایبەت ژنان ڕوو لە زیاد بوونە ناوەندەکانی وەلانانی مادەی هۆشبەر لە ڕووی تەندروستی و دەرمانی و شێوازی چالاکی ئیستاندراد نین و ئەوەش وایکردووە بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان باوەڕیان بەو کەمپانە نەبێت.

شایانی باسە سوپای پاسداران گەورەترین مافیای هاوردەکەر و بڵاو کەرەوەی مادەی هۆشبەرە لە ئێران و بە سیاسەتی بێ ئیرادە کردنی کۆمەڵگە دەیهەوێ لاوان و ژنان لە شۆڕش دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی گیرۆدەکردنیان بە مادەی هۆشبەر دوور بکاتەوە.

زن موعتاد