Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ترسى تووڕەیی خەڵک هەموو شتێکى سانسۆڕ کردووە

کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ترسى تووڕەیی خەڵک هەموو شتێکى سانسۆڕ کردووە
بە هۆى زیادبوونى ناڕەزایەتییەکانى خەڵکى وەزاڵەهاتوى ئێران، کۆمارى ئیسلامى سانسۆڕی فراوانتر کردووە
posted onAugust 7, 2018
nocomment

 

کۆمارى ئیسلامى بۆ ئەوەى دەنگى ئۆپۆزسیۆن و کاناڵە تێلێگرامی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى دیکە نەگاتە نێو خۆى ئێران و بە پێچەوانەوە دەنگى خەڵکى ناڕازى و وەزاڵەهاتووى ئێران نەگاتە دونیاى دەرەوە، دەستى داوەتە سانسۆڕ و پێشگرتنێکى گەورەى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتى و کاناڵە تەلەفزیۆنیانەى کە لە ڕێگەى سەتەلایتەوە پەخشەکانیان ڕوو لە ئێرانە.

 

ئاراستەکردنى خەڵک زۆر گرنگە، بۆیە ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاناڵە ئاسمانییەکانى کەسان و ناوەند و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان باشترین سەرچاوە و ڕێنوێنیکەرى خەڵکن بۆ ئەوەى بتوانرێت ئاراستە بکرێن بۆ شۆڕشێکى سەرتاسەرى و ڕووخانى کۆمارى ئیسلامى، هەر بۆیە ئەنتەرنێت لە ئێران لاواز و یا پچڕێنراوە و هەروەها تەشویش و سانسۆڕى خستووەتە سەر کەناتڵە سەتەلایەتییەکانى دەرەوەى ئێران.

 

شایەنى باسە بە دەستپێکى ئەو ناڕەزایەتییانە، دەزگا ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەى دەزگا و سێڵ و دیشى سەتەلایەتەکانى خەڵکى بۆ ئەوەى نەتوانن پەیام لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانى دژ بە ئێران وەبگرن.