Skip to main content

هەڕشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز کوەیتى نیگەران کردووە

هەڕشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز کوەیتى نیگەران کردووە
AvaToday caption
posted onApril 29, 2019
nocomment

 

خالید جارڵا جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند وڵاتەکەی نیگەرانە لەمەڕ هەڕەشەی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات.

 

هەواڵدەری دەوڵەتی وڵاتی کوەیت لە زمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاوی کردەوە کە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر داخستنی گەرووی هورمز ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە و هیواشی خواستووە بتوانن ناوچەکە لە پشێوی بپارێزن. ئەمە لە پاش لێدوانەکەى محەمەد باقری سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامییە کە ڕۆژی یەکشەممە گووتی "ئەگەر بێتوو نەوتی ئێران لە گەرووی هورمز تێنەپەڕێ، بەدڵنیاییەوە نەوتی کەس لەوێ تێناپەڕێت".

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران حەوتووی ڕابڕدوو ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکا بە هیوای هاتن بۆ گەرووی هورمزە دەبێ لەگەڵ کەسانێک قسە بکات کە ئەو گەرووە دەپارێزن، واتە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی. هاوکات لەگەڵ پشێوییەکانی نێوان واشنگتۆن و تاران، هەواڵدەری تەسنیمی نیزیک لە سوپای پاسداران ڕۆژی شەممە ڤیدیۆیەکی پڕوپاگندەیی و کۆنى ساڵى پێشووى خودى هێزەکانى ئەمریکاى بڵاو کردەوە کە تێیدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەسەر کەشتی شەڕکەری ئێران لە کەنداوی فارس دەسوڕێتەوە و لە ڤیدیۆیەکەشدا وادێتە پێش چاوان کە ئەو فڕۆکە بێفرۆکەوانە  لەسەر کەشتی یو.ئێس.ئێس دوایت ئایزنهاوێر و کەشتییەکی شەڕکەری دیکەی ئەمریکا دەسوڕێتەوە.