Skip to main content

گەیم ئۆف ترۆنز، ئاستى پێوانەیی تۆمار کرد

گەیم ئۆف ترۆنز، ئاستى پێوانەیی تۆمار کرد
AvaToday caption
posted onApril 24, 2019
nocomment

 

دراماى گەیم ئۆف ترۆنز (یاریی کورسى پاشایەتى)، سەرەنجی زۆربەى بینەرانى جیهانى بۆ خۆى راکێشاوە و ملیۆنەها لایەنگرى بۆ خۆى کۆ کردووەتەوە و بەردەوامیش بە دواى نویترین زانیاریی بەشداربووانى ئەو درامایە دەگەڕێن، بەتایبەت لەپرسى کرێی بەشدارییکردنیان بەرامبەر ڕۆڵبینیە جوانانەکەیان.

 

لە ١٧ خاکەلێوەى ئەمساڵ، کەناڵى HBO، بەشی هەشتەم و کۆتایی ئەو درامایەى پێشکەش کرد و بینینى وەرزی حەوتەمی ئەو درامایەش ئاستێکى پێوانەیی بەسەرووى ٣٠ ملیۆن بینەر بۆ یەک ئەڵقە لەسەر سەرجەم پێگەکانى نمایشکردنى دراماکە شکاند. لە ئەڵقەى یەکەمى گەیم ئۆف ترۆنز کە پێشکەش کرا، ١٦ ملیۆن کەس لەسەرتاسەرى دونیا تەماشایان کرد.

لە وەرزی رابردووش، هەردوو پاڵەوانى دراماکە "ئیمیلیا کلارکی و کێت هارینگتۆن"، بۆ بەشداریکردن لەهەر ئەڵقەیەک نیو ملیۆن دۆلاریان وەرگرت، هەندێک راپۆرتى هونەریش ئاشکراى کردووە "هەردوو ئەستێرەکە داواى بەرزکردنەوەى کرێیەکەیان کردووە، بۆ هەر ئەڵقەیەک"، قەبارە داوا کراوەکەش نزیکەى ٢٠٠ هەزار دۆلار بووە.

گەیم ١

بەرزترین ئاستى وەرگرتنى کرێش لەو درامایە گەیشتۆتە ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ هەر ئەڵقەیەک لەو دراما هونەرییە وەرگیرابێت، بەڵام ئەو قەبارە پارەیە، داهاتەکانی کارە سینەماییەکە لەخۆ ناگرێت، کە لە ڕێگەى پێگەکانى دیکە بەدەست دێن، وەک (دی.ڤی.دی) و (بلو رای) وەردەگیرێن. هەواڵە هونەرییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرمایەى ئێستاى کلارکی گەیشتووەتە سنوورى ١٣ ملیۆن دۆلار.

لەو ئاستەشدا، هارینگتۆن، بۆ بەشداریکردنى لەهەر ئەڵقەیەک نزیکەى ٧٠٠ هەزار دۆلار وەردەگیرێت، بەهەمان ئاستیش لینا هیدیز کرێ وەردەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە لە وەرزی ڕابردوو ناوبراو بۆ بەشداریکردن لەهەر ئەڵقەیەک نزیکەى ٣٠٠ هەزار دۆلاری وەردەگرت. لەبەرامبەریشدا لیزی ولیامیزی تەمەن ٢٢ ساڵى بۆ هەر ئەڵقەیەک ٣٠٠ هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەڵام نیکولای کۆستەر واڵدۆ کرێیەکەى ٧٠٠ هەزار دۆلار.

ئەو دراما سینەماییە کە زۆربەى بەربەستەکانى بینینى شکاندووە، توانیویەتى کرێی زۆربەى ئەکتەرەکانى یەکسان بکات، چونکە لەپاڵ ئەو ئەکتەرانەى کرێی ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ بەشداریکردن لە یەک ئەڵقە وەردەگرن زۆرینەن، تەنانەت پیتەر دینکلاجی ئەویش بەهەمان شێوەى زۆربەى هاوڕێیەکانى ٧٠٠ هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەڵام سۆفی تۆرنەر بۆ هەر ئەڵقەیەک کرێی ٢٠٠ هەزار دۆلار وەردەگرێت.

گەیم ٢

زانیارییە هونەرییەکان باسیان لەوەشکردووە " سەرەڕاى ئەو مووچە بەرزانەى ئەکتەرەکان وەریدەگرن، بەڵام بوودجەیەکى زەبەلاحیشى بۆ تەرخان کردووە".

بەجۆرێک هەر ئەڵقەیەکى کۆتا وەرزی گەیم ئۆف ترۆنز لە سنوورى شەش ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەڵقەى نۆیەمى وەرزی نۆیەم بە ناونیشانى (بلاک وۆتەر ـ ئاوی ڕەش) تیچووەکەى گەیشتووەتە هەشت ملیۆن دۆلار. ئەوەى تێبینى کراوە، لە بەرهەمهێنانى هەر ئەڵقەیەک لە وەرزێکى نوێی دراماکە تێچووەکەى بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لەوەرزی شەشەمیدا تێچووی ئەڵقەیەک گەیشتۆتە ١٠ ملیۆن دۆلار.

خەمڵاندنەکانیش باسى لەوە دەکەن کە لەم وەرزەدا تێچووەکانی گەیشتووەتە سنوورى ١٥ ملیۆن دۆلار، بۆ هەر ئەڵقەیەک. ئەم ژمارانەش کرێی ئەکتەرەکانی لەخۆ نەگرتووە، کە لەنێوان ٢٠٠ هەزار دۆلار بۆ یەک ملیۆن دۆلار بووە، بۆ هەر ئەڵقەیەک.