Skip to main content

مایک پۆمپئۆ قسەى لەسەر لێخۆشبوونەکان بۆ کڕینى نەوتى ئێران کرد!

مایک پۆمپئۆ قسەى لەسەر لێخۆشبوونەکان بۆ کڕینى نەوتى ئێران کرد!
AvaToday caption
posted onApril 22, 2019
nocomment

▪️ مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى خەبەرى قسەى لەسەر لێخۆشبوونى وڵاتان کرد و گوتى:

▫️ ئامانجى دەرچوونى ساڵێک بەر لە ئێستا ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران، ئەوە بوو کە ڕەفتارى ڕژێمى ئێران چاپ و بگۆڕدرێت.

▫️ کۆمارى ئیسلامى  ڕۆڵى هەبووە لە ئاژاوەنانەوە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.

▫️ کۆمارى ئیسلامى سوود لە پارەى فرۆشى نەوتەکەى ئێران وەردەگرێت بۆ پشتیوانیکردنى تیرۆریزم.

▫️ ئێمە پێشتر لێخۆشبوونێکمان بۆ هەندێک وڵات دانا تا بتوانن نەوت لە ئێران بکڕن.

▫️ بەڵام ئێستا ئیتر ئەمە ناهێڵین و هیچ کەس بەر لێخۆشبوون ناکەوێت.

▫️ ئامانجى ئێمە ئەوەیە کە هەناردەکردن و فرۆشى نەوتى ئێران بگەیێنینە سفر.

▫️ ئێستا ئەوان دەرفەتى ئەوەیان هەیە کە دووبارە بە ڕەفتارەکانى خۆیاندا بچنەوە.

▫️ ئێمە بە ئایەتوڵاکانمان گوتووە کە چیمان دەوێت.

▫️ بەوانمان گوتووە کە دەبێت بەرنامە موشەکییەکەتان بوەستێنن.

▫️ پێمان گوتوون کە نابێت پشتیوانى لە تیرۆریزم بکەن و هاووڵاتیانى بیانى بە گرۆگان بگرن.

▫️ بە ڕژێمى ئێرانمان گوتووە کە ڕەفتارى سرووشتى بکات و بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگەى کراوە.

▫️ ئێمە هاوڕایی خۆمان لەگەڵ خەڵکى ئێران ڕاگەیاندووە.

▫️ خەڵکى ئێران بە ئێمەیان گوتووە کە پاڵپشتى لە پاڵەپەستۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى دەکەن.

▫️ ڕژێمى ئێران دەبێت ڕەفتارەکانى چاک بکات.

 

پۆمپئۆۆۆ

 

دواى قسەکانى پۆمپئۆ ڕۆژنامەنووسان پرسیاران کرد:

▪️ پرسیار: هیچ گۆڕانێک ڕووى داوە لە ڕەفتارى ئێران لە پاش گەمارۆکان یا هیچ پشتیووانییەکیان بۆ حیزبوڵا کەم بووەتەوە؟

▫️ پۆمپئۆ: ئێمە ئاگادارى ئێران بووین و بە هۆى گەمارۆکانى ئێمە زۆر ڕەفتارى خراپى کەم بووەتەوە و  ئاژاوەیان کەمتر بووەوە و کەمتر پارە دەگەیێننە حیزبوڵا. ئەمەیش دەرخەرى ئەوەیە کە گەکارۆمانى ئێمە هاوکارى ئێرانییەکانە تا پارەکانیان نەچێتە دەرەوە و بۆ پاڵپشتى تیرۆریزم بەکار نەهێنرێت.

 

▪️ پرسیار: کەسێکى نوێیان داناوە بۆ فەرماندەیی سوپاى پاسداران کە ڕادیکاڵە، ئاخۆ هیچ جیاوازییەک هەیە لە نێوانیان؟

▫️ پۆمپئۆ: لە نێوان ڕوحانى و زەریف لە سیاسەتەکانیان هیچ جیاوازییەک نییە و ئەوان پشتیوانى لە قاسم سولەیمانى دەکەن بۆ شێواندن و ئاژاوەنانەوە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.

 

▪️ پرسیار: پرسى نەوت ئێستا کەمێک لاوازتر بووە، هەرچەندە کەمێک نەوت لە ڤەنزوێلاشەوە دێت، چ دڵنیاییەکتان هەیە کە سعودیە و ئیمارات لە کاتى خۆی نەوت بخەنە بازاڕەوە، ئاخۆ پێنج وڵاتەکە بەمە ڕازى دەبن و بە گوێیتان دەکەن؟

▫️ پۆمپئۆ: ئێمە ئەمەمان ڕوون کردووەنەوە، ئەگەر پەیڕەوى نەکەن سزایان دەدەین. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵمان بکەون، من قسەم لەگەڵ عەرەبستان و ئیمارات کردووە و ئەوان دڵنیاییان داوە کە نەوت بۆ بازاڕى دونیا دابین بکەن، هەڵبەت ئەم پرسەى ئێمەش لەگەڵ خواست و ئامانجەکانى ئەوانە.

 

▪️ پرسیار: ئاخۆ داعش هەروا مەترسیدارە؟

▫️ پۆمپئۆ: تیرۆریستە ئیسلامییەکان بەردەام مەترسیدارن، ئێمە کارێکى ڕاستی ئەنجام دەدەین بەرامبەر ئەم مرۆڤە خراپانە کە دەچن لە پەرستگاکان و لە کاتى نزا ئەم کارە خراپانە دەکەن. لە نێوبردنى  ئەم چەکدارانە لە هەر شوێنێکى دونیا پێویستە و پێشتریش ٨٠ وڵات دژى داعش هاوکارییان کرد، بۆیە دەبێت لەنێویان بەرین.