Skip to main content

دانانى سوپاى پاسداران لە نێو لیستى تیرۆر، کۆمارى ئیسلامى بەرەو ڕووخان دەبات

دانانى سوپاى پاسداران لە نێو لیستى تیرۆر، کۆمارى ئیسلامى بەرەو ڕووخان دەبات
AvaToday caption
ئەمڕۆ دووشەممە سوپاى پاسداران بە شێوەى یاسایی خرایە نێو لیستى تیرۆرى ئەمریکاوە.
posted onApril 15, 2019
nocomment


 

گەڕى دووەم و زۆر بەربڵاوى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى، بە دانانى گەمارۆ لەسەر سوپاى پاسداران، ئەوڕۆ دەستى پێ کرد و ئەم لەنێولیستدانانە بە شێوەى فەرمى و یاسایی لەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردن و بەدواداچوونى ئەمریکا و هەموو دونیاوە.

پێرستى بە تیرۆریستدانان سوپا، تەنیا سوپاى پاسداران ناگرێتەوە، بەڵکو لەخۆگرى ٦٧ ڕێکخراوى تیرۆیستى دیکەشە وەک حیزبوڵا و حەماس و جیهادى ئیسلامى فەلەستین و کەتائیب ـ حیزبوڵا و تیپەکانى ئەلئەشتەر.

دانانى سوپاى پاسداران وەک ڕێکخراوێکى تیرۆریستى بیانى، دیارى دەکات کە ئێران ڕژێم و دەسەڵاتێکى یاساشکێنە کە پشتیوانى تیرۆریزمى نێودەوڵەت و جیهانى دەکات و سوود لە وڵاتانى ناوچەکە وەردەگرێت بۆ شێواندنى ئەمنیەتى دونیا و سوپاى پاسداران هێزێکى فەرمى دەسەڵاتە لە ئێران کە چل ساڵ بەر لە ئێستا و لە کاتى شۆڕشى گەلانى ئێران، درێژە بە کردەوە تیرۆریستییەکانى خۆى و پاڵپشتى تیرۆریزم لە دونیا دەدات.