Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى بە بیانووى هاوکارى، حەشدى شەعبی بۆ سەرکوتى خەڵک بردووەتە ئێران

کۆمارى ئیسلامى بە بیانووى هاوکارى، حەشدى شەعبی بۆ سەرکوتى خەڵک بردووەتە ئێران
AvaToday caption
posted onApril 13, 2019
nocomment

 

هەواڵدەری تەسنیم، هەواڵێکى بڵاو کردووەتەوە کە گوایە ۱۲ کامیۆن هاوکارى عێراقییەکان گەیشتووەتە ئێران و ئەو هاوکارییانە بردراون بۆ سووسەنگرد، گوایە بدرێت بە خەڵکى لافاولێدراوى ناوچەکە.

 

هەر ئەمرۆش تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى هەواڵێکى بڵاو کردەوە لەسەر ئەوەى کە "لە دەروازەى شارى دێهلۆڕان، هێزەکانى حەشدى شەعبی عێراق لە سنوورى دێهلۆڕانەوە بۆ سەرکوتى خەڵکى ئەهواز و خۆپێشاندانەکان بردرانە نێو خاکى ئێرانەوە". حەشدى شەعبی هێزێکى شێعی عێراقە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى داعش و لەسەر فتواى سیستانى دروست کرا، بەڵام کۆمارى ئیسلامى دەستى خستە ناوەوە و زۆرێک لە فەرماندە دەستنیشانکرداوەکانى خۆى لە فەیلەقە جیاوازەکانی ئەو هێزە جێگیر کرد و خواستەکانى خۆى تێدا جێبەجێ کرد کە یەکێک لەو خواستانە گرتنى شارى کەرکوک بوو لە کاتى ڕیفراندۆمەکەى هەرێمى کوردستان بۆ سەربەخۆیی.

ئەم هەموو شانازی و پڕۆپاگەندەیەى بەناو هاوکاریی عێراقییەکان بۆ لافاولێدراوانی ئێران، جیا لەوەیە کە سوپای پاسدارانی تێرۆریست بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و لێقەوماوى ئێران، پێویستی بەم گرووپە هەیە؟! جیا لەوەش سوپاى پاسداران دەیهەوێت بەم شانۆگەریانە ، ئەوە نیشان بدەن کە ئەو هەموو پارەیەى خەڵکی ئێران کە لە عێراق و بۆ حەشدی شەعبی خەرج کراوە، بە فێڕۆ نەچووە، کەچی سوپاى تیرۆریست و کۆمارى ئیسلامى پێیان وایە خەڵک گەمژەن و جیاوازی نێوان ۱۲ کامیۆن یارمەتی لەگەڵ ملیارەها دۆلارى ئێرانییەکان کە لەوێ بە فێڕۆ چووە، نازانن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، یەکەم دەزگاى میدیایی بوو کە باسى چوونى هێزەکانى حەشدى شەعبی عێراقى بۆ نێو ئێران کرد بۆ ئەوەى لە ئەگەرى هەر جۆرە ناڕەزایەتییەکى خەڵکى لێقەوماو و ناڕازى بتوانن خەڵکەکە سەرکوت بکەن.