Skip to main content

ئێران پلەى دووەمى لە سێدارەدانى دونیاى هەیە

ئێران پلەى دووەمى لە سێدارەدانى دونیاى هەیە
AvaToday caption
posted onApril 10, 2019
nocomment

 

لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوى لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاماری سزای سێدارە لە دونیادا هاتووە "کۆماری ئیسلامی لە پلەی دووەمی دونیایە بۆ زۆربوونی سزای لە سێدارەدان".

 

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە کۆماری ئیسلامی لە دوای وڵاتی چین پلەی دووەمی دونیای هەیە و ساڵی ڕابڕدوو دوو لەسەر سێی لەسیدارەدراوانی دونیا کۆماری ئیسلامی لە سێدارەی داون. بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە عەرەبستان بە ١٤٩، ڤیتنام بە ١٥٨ و عێراق بە ٥٢ سزای سێدارە، لە پلەکانی دواتردان.

بە لەسێدارەدانی ٦ مێرمنداڵ لە ساڵی ٢٠١٨، کۆماری ئیسلامی وەک ساڵی پێشووتر پلەی یەکەمی لە سێدارانی مێرمنداڵانی لە ئاستی دونیادا هەیە. گرووپی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە بە هۆی ناڕوونی ئەو ئامارانەی حکومەت بۆخۆی بڵاویان دەکاتەوە، دیاریکردنی ڕێژەی ڕاستی لەسێدارەدراوان بە دەستی کۆماری ئیسلامی سانا نییە.

لە پەراوێزی کۆنگرەی جیهانی دژی سزای سێدارە کە لە هەشتی ڕەشەممەی ساڵی ڕابڕدوو لە بلژیک  بەڕێوە چوو، ئاماری گشتیی لەسێدارەدروان لە ئێران لە ساڵی ١٣٩٧دا ٢٧٣ کەس بووە.