Skip to main content

ئەمریکا: کۆمارى ئیسلامى یا لەژێر بارى گەمارۆکان تێک دەشکێت و یا خۆى دەدات بە دەستەوە

ئەمریکا: کۆمارى ئیسلامى یا لەژێر بارى گەمارۆکان تێک دەشکێت و یا خۆى دەدات بە دەستەوە
AvaToday caption
خەڵکى ئێران: کۆمارى ئیسلامى تەنیا دەبێت بڕووخێت
posted onApril 10, 2019
nocomment

 

برایان هۆک بەڕێوەبەرى کاروبارى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لە یادداشتێکى لە ڕۆژنامەى نیۆیۆرک تایمز کە هاوکات لەگەڵ دانانى سوپاى پاسداران لە نێو لیستى گرووپە تیرۆریستییەکان بڵاو بووەوە، دەڵێت: ڕێژیمى ئێران دەبێت لەگەڵ ئەمریکا هەڵکات و بێتە ڕێیێ؟!

 

هۆک لەم یادداشتەیدا ئاماژەى بە چلەمین ساڵیادى شۆڕش لە ئێران کردووە و ئەوەى کە "کەمترین کەس جگە لە دەستەى سەرەکى دەسەڵاتدار لە ئێران، بەم بۆنەیەوە جێژنى گرتووە"، چونکە شۆڕش سەرکەوتوو نەبوو لە بەدیهێنانى بەڵێنەکانى خومەینى و تەنیا خۆشى و خۆشگوزەرانى و دادپەروەرییەکەى بۆ ئەوانە بوو کە شۆڕشەکەى ٥٧ـیان ئەنجام دا.

بە قسەى برایان هۆک، حکومەتەکەى ئێرانى ئێران، ئەوڕۆکە بە "پاڵەەپەستۆ، گەندەڵى و خراپى بەڕێوەبردنى وڵات و هەنگاو و کردەى تۆقێنەر و فیتنەهەڵگیرسێنەرانە لە دەرەوە دەناسرێت". برایان هۆک دەڵێت حکومەتى ئێران لە ڕێگەى ملیشیا شێعەکانى بن دەستى خۆیەوە، درێژە بە "توندوتیژى و مەرگ" لە لوبنان، سوریە، عێراق، ئەفغانستان، یەمەن دەدات و پالپشتییەکانى لە حیزبوڵاى لوبنان و حەماسیش هۆکارە بۆ درێژەى هێرشە مەرگبارە سنوورییەکانى ئیسرائیل.

سوپاى تیرۆریست

بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى، تۆمەتى دەستتێوەردان لە کاروبارى وڵاتانى ناوچەکە ڕەت دەکەنەوە. ئەوان دەڵێن لەسەر داواى وڵاتەکانى سوریە یا عێراق و بۆ "ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریزم" هاوکارى ئەو وڵاتانە دەکەن. بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى، ئیسرائیل بە فەرمى ناناسن و چەندین جار باسیان لە "لەنێوبردن"ـى ئیسرائیل و یا "سڕینەوەی لەسەر نەخشە" کردووە. ئەوان گرووپەیلێکى وەک حەماس و حیزبوڵا بە گرووپەیلى "بەرگرى" دەناسێنن.

هۆک لە درێژەى وتارەکەیدا ئاماژە بە خراپى بەڕێوەبردنى نێوخۆیی ئێران و هەوڵەکانى واشنتۆن بۆ زیاترکردنى پاڵەپەستۆکان لەسەر تاران دەکات و بابەتى دانانى سوپاى پاسداران لە نێ, پێریستى "ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکان" دەهێنێتە گۆڕێ. بەرپرسى کاروبارى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لە یادداشتەکەى خۆى لە نیۆیۆرک تایمز، باسى "ملیارەها دۆلار" کردووە کە وەک "خێرخوازى" دەدرێت کەچى گەیشتووەتە دەستى ئایەتوڵا خامنەیی و دەڵێت "سوپاى پاسدارانى ئێران گۆڕاوە بۆ "دەوڵەت لە نێو دەوڵەت" و کۆنتڕۆڵی تەواوى ئابوورییان کردووە، "لە لایەکى دیکەوە زۆرینەى خەڵکى ئێران خوازیارى گۆڕینى ڕژێمن لە ئێران و دەیانهەوێت حکومەتێکى دیموکراتیک و ئازادیان هەبێت و داوایان لە ئەمریکا کردووە کە خواستەکەیان وەبەرچاو بگرێت".