Skip to main content

کۆماری ئیسلامی دەستی کردووە بە چەکدارکردنی لاوان

کۆماری ئیسلامی دەستی کردووە بە چەکدارکردنی لاوان
AvaToday caption
posted onApril 10, 2019
nocomment

 

لە پاش بڕیاەکەی ئەمریکا کە سوپای پاسدارانی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستەکانەوە، کۆماری ئیسلامی لە چەندین پارێزگای ئێران دەستی کردووە بە ناونووسکردنی لاوان بۆ هەر یەک لە هێزە ئینتزامییەکان و پاسەوانی سنوور و یەکەی تایبەت.

 

ئەوەی لە هەمووی زیاتر جێگەی سەرنجەیە، ئەوەیە کە ئەم ناونووسینە لاوانی خاوەن بڕوانامەش دەگرێتەوە، واتە کۆماری ئیسلامی کە لاوانی خاوەن بڕوانامەی بەرزی بۆ خزمەت و سەربازی وەرنەدەگرت، ئێستا بە هەڵەداوان هەموو کەس وەردەگرێت.

سەرچاوەیەکی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی لە کرماشانەوە، دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە گوتی "دەزگیرانەکەی من پێشتر بڕوانامەی ماستەری هەبوو و بۆ خزمەت وەریان نەگرت، کچی ئێستا هەموو بڕوانامەدارێک وەردەگرن، چونکە جاران لە نێو کۆماری ئیسلامی کرابووە مۆدێل کە کەسی نەخوێندەوار و وازهێنراو لە خوێندن و بێ بڕوانامە چەکدار دەکرا کە هەم پلەی لە سەرەوەی فەرماندە نەخوێندەوارەکانەوە نەبێت و هەم بەلایەوە ئاسایی بێت بۆ هەرجۆرە ڕەفتارێک لە نێو خەڵکدا".

وەک لە وێنەهەواڵەکەشدا کە دەیبینن، فەرماندەی ئینتزامی ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا فەرمانی کردووە بە وەرگرتنی لاوانی خوێنەوار کە لەدایکبووی یەکەمی خاکەلێوەی ۱۳۷۳ـن و نێونجی کۆنمرەیان لەسەرووی ۱۳ـیە.

بە دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی پاڵەپەستۆیێکی گەورەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کوتووەتە سەر و بە چەکدارکردنی لاوان، خەریکە دوو ئامانج دەپێکێت:

یەکەم: لاوان سەرقاڵ دەکات و ڕێگە لە خرۆشانی لاوان و خەڵک دەگرێت بەرامبەر بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات و نادادپەروەرییەکانی.

دووەم: دەیهەوێت نیشانی بدات کە هێز و سوپایێکی گەورەی هەیە و لە ئەگەری هەر جووڵەیەک پڕوپاگندە بە لاوانی چەکدارەوە بکات.

 

سەربازانى ئێران

وێنەى هەواڵێکى بڵاوکراوە لەسەر بەسەربازکردنى لاوانى خوێندەوار