Skip to main content

سوپاى پاسداران خرایە لیستى تیرۆرى ئەمریکا

سوپاى پاسداران خرایە لیستى تیرۆرى ئەمریکا
AvaToday caption
posted onApril 8, 2019
nocomment

 

ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا، واژووى بڕیارى دانانى سوپاى پاسداران لە نێو لیستى تیرۆرى واژوو کرد و دواى  ئەوەش لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا هەریەک لە مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و  برایان هۆک سەرۆکى گرووپى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و ناتانسیلس هاوئاهەنگکەرى کاروبارى دژە تیرۆریزم لە وەزارەتى دەروەى ئەمریکا قسەیان لەسەر ئەم پرسە کرد کە لێرەدا بەشێک لە قسەکانیان دەخەینە ڕوو:

مایک پۆمپئۆ

کۆنفڕانسى ڕۆژنامەنووسى مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەمەڕ دانانى سوپاى پاسداران لە لیستى تیرۆرى ئەمریکا

▫️ هەوڵەکانى ئێمە بۆ گەمارۆخستنە سەر کۆمارى ئیسلامى، کاریگەرن.
▫️ هەوڵى سوپاى پاسداران و سەرۆکەکەى ئایەتوڵا خامنەیی، لەبیر ناکەین بۆ پاڵپەستۆ خستنە سەر خەڵک.
▫️ شارەوانى تارانەخۆى ئاشکراى کرد کە سوپا گەندەڵى کردووە لە ڕێککەوتنێکى ئابوورى
▫️ فەرماندەکانى سوپاى پاسادان هەمیشە لەگەڵ گەندەڵییەکانى سوپا دەستیان هەیە
▫️ کاتى خۆى ئەفەسەرێکى چکۆڵە بوو ئێستا بووە یەکێک لە دەوڵەمەندە گەورەکانى دونیا
▫️ سوپاى پاسداران زۆر ئەمریکى گرۆگان گرتووە بۆیە هەوڵ دەدەین بیانگەڕێننیوە بۆ وڵات
▫️ ئەمە پەیامێکە بۆ قاسم سولەیمانى و کەسانى دیکە کە ئەم هەوڵەى ئەمرکیا کاریگەر دەبێت
▫️ من لە سەفەرەکەم بۆ بەیرووت، قسەم لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى ئەو وڵاتە کرد کە لە بەرژەوەندى لوبنان نییە گرووپێکى تیرۆریستیان هەبێت کە ئێران پشتیوانى دەکات
▫️ جەواد زەریف قسەى زۆرى کردووە، بەڵام گوتوومانە هەر جۆرە قسەیەک لەسەر ئەمریکا دەبێت دوو جار بیرى لێ بکاتەوە
▫️ ئێمە پارەکە ١٢ خاڵمان دیارى کرد کە دەبێت ئێران چۆن ڕەفتار بکات و بگەڕێتەوە سەر ڕێگەى ڕاست.
▫️ دانانى سوپاى پاسداران لە گرووپە تیرۆریستییەکان، بەشێکە لە پشتیوانى ئەو ١٢ خاڵە.
▫️ سوپاى پاسداران بەشێکى  گەورەى ئابوورى ئێرانە بە دەسەڵاتێکى ڕەهاى سەرەڕۆوە.
▫️ ئێمە لە کاتى خۆى بڕیار لەسەر پرسى ئابوورى سوپاى پاسداران و یەکێتى ئەوروپا دەدەین.

 

برایان هۆک سەرۆکى گرووپى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا سەبارەت بە دانانى سوپاى پاسداران لە گرووپى تیرۆرى ئەمریکا

برایان هۆک
▫️ سوپاى پاسداران هەر لە دامەزراندنەوە، هەڕەشەى لە ئەمریکا و سەربازە ئەمریکییەکان کردووە
▫️ ئەوەى کە سوپاى پاسداران لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە، سوپاى پاسدارانێکە کە بەرى پێ نەگیرێت
▫️ سوپاى پاسداران بەڕێوەبەرى سیاسەتە دەرەکییەکانى ئێرانە.
▫️ سوپاى پاسداران ڕەقیبەکانیان لە ناو ئەو وڵاتە و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست تیرۆر دەکات
▫️ ڕاهێنان بە هەموو تیرۆریستەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست  دەکەن
▫️ گرنگە ئەمڕۆ سوپاى پاسداران دەخەینە نێو گەمارۆ و لیستى تیرۆرەوە
▫️ ئەمریکا خوازیارى وڵاتێکى سەربەخۆیە لە عێراق بێ دەستتێوەردانى دەرەکى
▫️ ئێمە نامانەوێت عێراق وەک سوریە و یەمەنى لێ بێت
▫️ عێراقیش سەرکەوتوو و سەربەخۆ نابێت بە بوونى سوپاى پاسداران
▫️ ئەو کارەى کە ئێستا دەیکەین، خەریکین دۆخێکى دیاریکراو دەردەخەین لەمەڕ سوپاى پاسداران کە نیوەى ئابوورى ئێرانى لە بن دەستە.
▫️ یاساى ئێمە دەڵێت: هەر کەسێک پشتیوانى گرووپێکى تیرۆریستى بکات، ٢٠ ساڵ زیندان سزاکەیەتى.
▫️ دیاریکردنى سوپاى پاسداران وەک گرووپێکى تیرۆریستى، وا دەکات کە زۆر کەس سڵ بکەنەوە لە هاوکاریکردنى ئەو سوپایە.
▫️ ئێمە خوازیارى ئەوەیەن کە عێراق خاوەنى دەوڵەتێکى سەربڵند و سەرکەوتوو بێت بێ دەستتێوەردانى دەرەکى.
 

لێرەدا هەرسێ بەرپرسى کۆشکى سپى بە تێکەڵاوى وەڵامى پرسیارەکانى ڕۆژنامەنووسەکانیان دەدایەوە کە ئەمە بەشێکە لەو وەڵامانە:

لیسیزى

▫️ سوپاى پاسداران وەک گرووپێکى مافیایی هەڵسووکەوت دەکات.

▫️ گەمارۆى زۆرتر بەڕێوەیە.

▫️ ئەمریکا بە تەواوى هێزەوە ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی کۆمارى ئیسلامى.

▫️ ئیدى سوپاى پاسداران بەوە تۆمەتبار نییە کە پشتیوانى تیرۆریزم دەکات، بەڵکو خۆى تیرۆریستە.

▫️ هەر کەسێک هاوکارى سوپاى پاسداران بکات، ڕووبەڕووى لێپێچینەوەى ئەمریکا دەبێت.

▫️ ئێمە تا ئێستا ٢٥ گەمارۆمان لەسەر کۆمارى ئیسلامى داناوە

▫️ ئەمەش بەشێکە لە پاڵەپەستۆکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى و بەشى دیکەیش لە ڕێیە

▫️ تا ئێستا نزیکەى ٦٠٠ سەربازى ئەمریکى بە هۆى سوپاى پاسدارانەوە گیانیان لەدەست داوە.

▫️ ئەم هەنگاوە، ئامراز و ڕێکخۆشکەرى زۆرمان بەدەستەوە دەدات و ئامرازى دیکەیش بەڕێوەن.

▫️ ئەم بڕیارەى دانانى سوپاى پاسداران لە لیستى تیرۆر، دواى حەوتوویەک دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوەوە

▫️ سوپاى پاسداران بەرپرسى سەرەکیی سەرکوتى خەڵکى ئێرانە.

▫️ ئەم هەنگاوەى ئێمە، دۆخى سوپاى پاسداران قورستر دەکات بۆ پێکانى ئامانجەکانى

▫️ ئەگەر ئێوە دەتانەوێت لە سوپاى پاسداران تێ بگەن، تەنیا سەرنج بخەنە سەر هەڵسوکەوتەکانى قاسم سولەیمانى

▫️ لە ساڵى ١٩٨١ـەوە تا ئێستا کۆمارى ئیسلامى هەوڵى نائارمى بەحرەین دەدا.

▫️ ئەو مووشەکانەى لە یەمەوە بە ئاراستەى عەرەبستانى سعودیە دێن، دەستى کۆمارى ئیسلامى تێدایە.

▫️ وێناکردنى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستى ئارام بە بوونى کۆمارى ئیسلامی، زۆر ئەستەم و مەحاڵە.