Skip to main content

سوسیالیستەکانی ئیسپانا و شانسی سەرکەوتن لە هەڵبژرادنی پەڕلەمانی

سوسیالیستەکانی ئیسپانا و شانسی سەرکەوتن لە هەڵبژرادنی پەڕلەمانی
AvaToday caption
posted onApril 8, 2019
nocomment

 

لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی جێگەی بڕوا کە ڕۆژی دووشەممە لە ڕۆژنامەی ئەی.بی.سی ئیسپانیا بڵاو بووەتەوە پاڵێوراوەکانی حیزبی سۆسیالیستی ئیسپانیا ٢٨ بۆ ٣١.١ لەسەدی دەنگەکان کە دەکاتە ١٣٩ کورسی لە کۆی ٣٥٠ کورسی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بە دەست دێنن.

 

شارۆمەندانی ئیسپانیا وابڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ مانگی ئەپریل لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بەشداری بکەن. ئەو هەڵبژاردنە بە بڕیاڕی پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیری ئەو وڵاتە و دوای دەنگ نەهێنانەوەی بودجەی پێشنیارکراوی لە پەڕلەمان بەڕێوە دەچێت. بە پێی ڕاپڕسییەکانی پێشوو پاڵێوراوانی سوسیالیست سەرەڕای ئەوەی لە پێشەوە بوون، بەڵام شانسێکی کەمیان هەبوو بۆ سەرکەوتن لە دەرەوەی درووستکردنی هاوپەیمانی.

دوو حیزبی ڕاست واتە حیزبی خەڵک و هاووڵاتیانى هاوڕێ دەگەڵ حیزبێکی تووندئاژۆ بە ناوی بۆکس هاوپەیمانییەکیان پێک هێناوە بۆ ئەوەی پێش بە سەرکەوتنی چەپەکانی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکاندا بگرن. بە پێی ئەو ڕاپرسییەی کراوە هاوپەیمانی ئەو سێ حیزبە بە ڕێژەی ٤٥.٦ واتە ١٤٩ هەتا ١٥٨ کورسی بە دەست دێنێت ئەوە لە حاڵێکدایە بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی کورسیەکانی پەڕلەمان لانیکەم ١٧٦ کورسی پێویستە و گریمانەى ئەوە دەکرێ چەپەکان بە درووستکردنی هاوپەیمانیەتییەک بتوانن زۆرینەی دەنگەکان بە دەست بێنن.

بەو پێیە ئەگەری هەڵبژاردنی دووبارەی پێدرۆ سانچێز لە حیزبی سوسیالیستی ئەو وڵاتە هەیە. هاوپەیمانی ناوبراو دەگەڵ حیزبی چەپی تووندئاژۆی "پودموس" و هەروەها دوو حیزبی نەتەوەگەرای واڵنسیا و باسک سانسی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان بۆ ناوبراو دوو بەرابەر دەکات.

حیزبی سۆسیالیست بۆ دروست کردنی هاوپەیمانی دەگەڵ حیزبی هاووڵاتیان بێ مەیل نییە، بەڵام ڕێبەرانی ئەو حیزبە ڕاستگەرایە هەر جۆرە دانوستانێک بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی دەگەڵ چەپەکانی ئەو وڵاتەیان ڕەت کردووەتەوە.