Skip to main content

دوای سوریە ئەوجار کۆماری ئیسلامی چەک دەنێرێ بۆ ڤەنزوێلا

دوای سوریە ئەوجار کۆماری ئیسلامی چەک دەنێرێ بۆ ڤەنزوێلا
AvaToday caption
posted onApril 8, 2019
nocomment

 

کۆمپانیای فرۆکەوانی ماهان کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادایە، وابڕیاڕە دووشەممە ١٩ خاکەلێوە یەکەمین فڕینی خۆی بۆ کاراکاس پێتەختی ڤەنزوێلا بە ئامانجی گەیاندنی چەک و هاوکاری بۆ ڕژیمی مادۆرۆ ئەنجام بدات.

 

ماهان ئایر، دووەمین کۆمپانیای گەورەی ئێرانە و لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی گەمارۆکان. پێشتر ئاڵمان و فەڕەنسا ئیزنی هاتوچۆی فڕۆکەکانی ماهانیان بۆ وڵاتەکەیان هەڵوەشاندبووەە. هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گووتبووی "هەڵوەشانەوەی فڕینەکانی ماهان پەیوەندى بە هەندێک هۆی ئەمنیەتییەوە هەبوو".

ناوبراو ئاشکرای کردبوو هۆکاری ئەو بڕیاڕە ڕاگوێزتنی کەرەسەی شەڕ و هێزە نیزامییەکانی ئێران بووە بۆ سوریە.