Skip to main content

پۆمپئۆ: هاوخەکى ئەمریکییەکان بە قوربانیانی لافاوی ئێران ڕادەگەیەنم

پۆمپئۆ: هاوخەکى ئەمریکییەکان بە قوربانیانی لافاوی ئێران ڕادەگەیەنم
AvaToday caption
posted onApril 2, 2019
nocomment

 

مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ١٣ خاکەلێوە لە پەیامێکدا لە لایەن خەڵکی ئەمریکاوە هاوخەمی خۆی لەگەڵ قوربانیانی لافاوی ئێران دەربڕی.

 

لە پەیامەکەی پۆمپئۆدا هاتووە "ڕوودانی ئەو لافاوانە جارێکی دیکە نیشانی دا کۆماری ئیسلامی چەندە لە کاروباری شارسازی و ئامادە وون لە هەلومەرجی نائاساییدا نەزان و دەستەووەستانە. کۆماری ئیسلامی دامەزراوە دەرەکییەکان تۆمەتبار دەکات بەڵام ڕاستی پرسەکە ئەوەیە بەڕێوەبەری خراپی ئەو ڕژیمە بووەتە هۆی ڕوودانی ئەو کارەساتە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تەنانەت ئەو چالاکە ژینگەپارێزیانەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتی ئاوا چالاکییان ئەنجام دەدا، قۆڵبەست کردووە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا باسى لەوە کرد کە ئەمریکا لە ڕێگەی ڕێکخڕاوی خاچی سوری نێودەوڵەتی و هیلالی ئەحمەرەوە ئامادەیە هاوکارییە ماڵییەکانی بنێرێت بۆ قوربانیانی لافاو لە ئێران.