Skip to main content

بەرزاییەکانى گوڵان کێشە لە نێو ئەوروپى و ئەمریکییەکان دەنێتەوە

بەرزاییەکانى گوڵان کێشە لە نێو ئەوروپى و ئەمریکییەکان دەنێتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 27, 2019
nocomment

 

پێنج وڵاتی ئەوروپایی ئەنجومەنی ئاسایش کە نوێنەرایەتی یەکیەتی ئەوروپایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر شانە، بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بەرامبەر بە فەرمیناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل لەسەر گوڵان ڕاگەیاند.

 

بڕیاری دۆنالد ترامپ لەمەڕ بە فەرمی ناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل لەسەر بەرزاییەکانى گوڵان کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووە. جیا لە دژایەتی هێندێک وڵاتی ئیسلامی، ئەندامانی ئەوروپایی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایانگەیاند ئەوان گوڵان وەک بەشێک لە خاکی سوریە دەناسن. هەواڵدەری ئاڵمان ڕۆژی چوارشەممە حەوتی خاکەلێوە ئاشکرای کردووە بەلژیک، فەڕانسە، بەریتانیا، ئاڵمان و پۆڵەندا (لهێستان) وەک پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دژایەتی خۆیان بۆ بڕیاڕەکەی دۆناڵد ترامپ لەمەڕ بە فەرمیناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانى گوڵان ڕاگەیاندووە.

 

دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی ٥ خاکەلێوە دەسەڵاتی ئیسرائیلی بەسەر بەرزاییەکانی گوڵان بە فەرمی ناسی. لە بەرامبەردا وڵاتانی ئەوروپایی ئاماژەپێکراو ڕایانگەیاندووە ئەو بڕیارە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەرجۆرە ئاڵۆگۆڕێکی یەکلایەنەی سنوورەکان، دژایەتی لەگەڵ بڕیاڕ نامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەیە.

لە لایەکی دیکە باڵیۆزی ئەندۆنیزیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە ئەو بڕیاڕەی دۆناڵد ترامپ مایەی قەبوڵکردن نییە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای بڕیاڕەکەی ترامپ دژایەتی لەگەڵ ئەو بڕیارە دەربڕی. ئانتۆنیج گۆتێرۆش سەرۆکی ڕێکخراوەکە جەختی لەسەر بڕیاری ڕێکخڕاوەکە کردووەتەوە.

بەرزاییەکانی گوڵان دوای شەڕی شەش ڕۆژی نێوان عەرەب ـ ئیسرائیل لە لایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیراوە.  شایانی باسە دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨١ ڕا بە فەرمی ئەو ناوچەیەی وەک خاکی خۆی ڕاگەیاندووە.

بەرزاییەکانى گوڵان