ڕۆژهەڵاتییەکان بە بێ گوێدانە هەڕەشەکانی دەسەڵات کە گووتبوی دەبێ لە ڕێگەی هیلالی ئەحمەر و کۆمیتەی ئیمدادەوە هاوکارییەکانتان بنێرن بۆ گوڵستان، خۆیان هاوکاری کۆدەکەنەوە و دەینێرن بۆ ئاق قلا و ناوچە لاوفاو لێدراوەکانی گوڵستان.
دوێنێ و ئەورۆ خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کە تا ئێستاش شوێنەواری بومەلەرزە بەسەریانەوە دیارە و کۆماری ئیسلامی هیچ پڕۆژەیەکی جددی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە ئەنجام نەداوە یەکەمین وەجبەی هاوکارییە مرۆییەکانی خۆیان بۆ خەڵکی لافاو لێدراوی گوڵستان و ئاق قلا نارد. شایانی باسە بە هۆی باران بارینی زۆر و هەستانی لافاو شاری ئاق قلا لە پارێزگای گوڵستان و زۆر گووندی ئەو پارێزگایە کەوتوونەتە بن ئاوەوە.
ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە خەڵک کردووە کە نابێ خۆڕسک هاوکاری خەڵکی گوڵستان بکەن و دەبێ لە ڕێگەی هیلالی ئەوحمەر و کۆمیتەی ئیمدادەوە ئەو کارە بکرێت بەڵام خەڵک بە بێ گوێدانە ئەو داواکارییەی کۆماری ئیسلامی بەردەوان لە هەرەوەز کردن بۆ گوڵستانییەکان.