Skip to main content

هەڵپەڕکێى بانە تۆمارى جیهانى بۆ کرا

هەڵپەڕکێى بانە تۆمارى جیهانى بۆ کرا
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2019
nocomment

 

فێستیڤاڵی هەڵپەرکێی بانە وەک ڕووداوێکی گەورەی فەرهەنگی و هونەریی جیهان، لە گەڵ ئامێرە مۆسیقاییەکانی دەهۆڵ و زۆرنا تۆماری جیهانی بۆ کرا. حەمید ڕەزا خۆشبەخت بەڕێوەبەرى فەرهەنگى ناوچەکە، وێرای ئاماژە بە ئامانجی ناساندنی فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە وەک براندێکی فەرهەنگی بۆ ڕاکێشانی گەشتیار، گوتى "سێیەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی نەورۆزی ساڵی ٩٨ لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو جیاواز دەبێت، چونکە ئەم خوولەی فێستیڤاڵ لە ئاستی وڵاتدا بەڕێوە دەچێت و چەندین کەناڵ و تەلەڤزیۆنی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی دەکەن و هاوکات تۆماری جیهانیکرانی ئەو ڕووداوە گرنگە فەرهەنگییە بە ئامێرگەلی مۆسیقایی دەهۆڵ و زۆرنا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکەنەوە.

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە لە نێوان ڕۆژانی ٨ تا ١١ی خاکەلێوەی ساڵی ئایندە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم فێستیڤاڵه‌ی ناردنی گرووپی هەڵپەڕکێ بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵه‌ دەرەکی و نێونەتەوەییەکان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری سێیەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی هەڵپەڕکێی بانە وێرای ئاماژە بە هەنگاوەکان بۆ بە نێونەتەوەییکردنی ئەم فێستیڤاڵه‌ لە ساڵی نوێ گوتی "هەوڵ دەدەین فێستیڤاڵی  ئەم ساڵ هۆڵەکانى ناو شار و هۆڵى ئەربابا بەڕیوە ببەین و لە ئەگەری گونجاوبوونی کەشوهەوا، هۆڵی سەرکراوەی فەرهەنگى شار کە تواناى لەخۆگرتنى ٧٠٠ کەسی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە بە هاوکاریی شارەداریی شاری بامە ئامادە دەکرێت".

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتى فەرهەنگى، گوتى "٤٦ بەرهەمی هونەری لە بواری هەڵپەڕکێدا گەیشتووەتە نووسینگەی سێیەمین خولی فێستیڤاڵى نەتەوەیی هەڵپەڕکێی بانە کە پاش پێداچوونەوە ١٦ بەرهەم بۆ بەشی ڕکابەری هەڵبژێردراون و ئەو بەرهەمانەش لە ماوەی رۆژانی فێستیڤاڵەکە هەرکام سێ نمایشیان بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەبێ. هەروەها وۆرکشۆپی تایبەت بە ڕاهێنەری هەڵپەڕکێی کوردی لە پەنای پانێلە تیۆرییەکانی تایبەت بەو مژارە لە ماوەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە ئەنجام دەدرێت".

ئەو گرووپانەى کە بەشدارى فێستیڤاڵەکە دەکەن بریتین لە "گرووپی ئاگرین بە سەرپەرەشتیی لەتیف محەمەد پوور، گرووپی ئیستەم لە بجنوورد بە سەرپەرەشتیی حسێن عەلی زادە، گرووپی چالاک لە بانە بە سەرپەرەشتیی کاوە عەبدوڵڵا یار، گرووپی دوازدە سوارەی مەریوان بە سەرپەرەشتیی ڕامین ئەحمەدی، گرووپی دوازدە سوارەی قەڵا لە مەریوان بە سەرپەرەشتیی عەتا شەکیبایی، گرووپی دیلان لە ورمێ بە سەرپەرەشتیی سدیق ئەکبەری، گرووپی زریان لە سەقز بە سەرپەرەشتیی نەوید سووزەنی،  گرووپی سێ جار دانیکێش لە مەریوان بە سەرپەرەشتیی ئیبراهیم عەزیزی، گرووپی سابڵاغ لە مەهاباد بە سەرپەرەشتیی هیوا جاف، گرووپی سیروان لە ئیلام بە سەرپەرەشتیی مەحموود باقری، گرووپی ئیلامیان لە ئیلام بە سەرپەرەشتیی سوهەیدا عەبدی زادە، گرووپی کورد لە کرماشان بە سەرپەرەشتیی وەحید کەرەمی، گرووپی گۆڤەبد لە ورمێ بە سەرپەرەشتیی ئەرسەلان نەورۆزی و گرووپی نیشتمان لە بانە بە سەرپەرەشتیی محەمەد مەحموود زادە".

شایانی باسە، هەڵپەرکێی کوردی یەکێک لە دەوڵەمەندترین هەڵپەرکێ نەریتییەکانی جیهانی بە چەشنێک کە دوکتۆر سرووش لە کتێبی فۆلکلۆری‌دا ئاماژەی بە بوونی ٦٧ جۆر هەڵپەڕکێ لە ناوچەی بادینانی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ٦٠ جۆرە هەڵپەرکێ لە کوردستانی ئێراندا کردووە.