Skip to main content

١٠٠٠ سەربازى ئەمریکا له‌ سووریا دەمێننەوە

١٠٠٠ سەربازى ئەمریکا له‌ سووریا دەمێننەوە
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2019
nocomment

 

ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵ له‌ ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ده‌یانه‌وێت هه‌زار هێزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا نه‌کشێنه‌وه‌.

 

ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵی ئه‌مریکا له‌ ڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاوى کردوووه‌ که‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا به‌نیازه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ڕە‌شه‌کانی تورکیا دژ به‌ کوردی سووریا، پشتیوانییەکانى بۆ‌ کورد بەردەوام دەبێت. به‌رپرسانی پنتاگۆنیش به‌ واڵستریت ژۆرناڵیان ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌ مانه‌وه‌ی نیوەى هێزەکانیان لە سوریە هەیە.

پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا بڕیارى کشانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی ٢٥٠٠ هێزی سەربازى وڵاتەکەى له‌ سووریا دەرکرد، بەڵام هەم لە نێو خۆى ئەمریکا و هەم لە لایەن هێزى ئۆپۆزسیۆن لە سوریا ناڕەزایەتى بەرامبەر ئەم بڕیارە نیشان درا و ئەمەیش بوو کە دۆناڵد ترامپ بە بڕیارەکەى خۆیدا چووەوە و گوتى "ده‌یه‌وێت ٤٠٠  سەربازى وڵاتەکەى له‌ سووریا بهێڵێته‌وه‌ و ١٠٠٠ سەربازى هاوپەیمانیش لە ناوچه‌یێکی پارێزراوی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ هاوکاریان بن".

ئه‌مریکا و سەرباز