Skip to main content

ژنانی ژێر دەسەڵاتی یاسا پیاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ترسیان لە مێرد کردن هەیە

ژنانی ژێر دەسەڵاتی یاسا پیاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ترسیان لە مێرد کردن هەیە
بە دەگمەن بنەماڵەی ئێرانی هەیە ترسیان لە تەنیا ژیان کردنی کچانی خۆیان نەبێ و کچانی ئێرانی بەو دۆخی تەنیا ژیان کردنە ڕازی و دڵشادن
posted onJune 11, 2018
nocomment

 

پەروانە ژنێکی ٣٥ ساڵەیە و دەلێ هەمووکات ژیانی هاوبەش هۆی ئارامی ئینسانەکان نییە و ئەمن و مێردەکەم تەنیا ٢ ساڵ ڕەنگی هێمنیمان بە ژیانمانەوە دیت، مێردەکەم هێندە زاڵم بوو و وەهای دۆخی ژیان لەسەر تاڵ کردبوومەوە کە بە تەنیا ژیان کردن و تەڵاق وەرگرتنم لە لا پەسەندتر بێت تا ژیانی هاوبەش. دانش پوور هەواڵنێری رۆژنامەی خۆراسان لەو بارەوە دەڵێت" بۆی هەیە ژیانی بە تەنیایی بۆ ژنانی کۆمەڵگەی ئێران تەواو ئاسایی بووبێتەوە و تەنانەت ئەو دیاردە بوبێتە بە ئیدەئاڵی ژنان لە کۆمەڵگەی سووننەتی ئێراندا.

لە نیزامی دینی کۆماری ئیسلامیدا ژنان لە بەشداری سیاسی و بەڕێوەبەڕی وەڵات و دیاری کردنی یاسا و زاگۆنە ژیانیەکان دا کەمترین ڕۆڵیان هەیە و پیاو قسەی سەرەتاو کۆتایی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و بنەماڵەیی بە دەستەوە.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و لەسەرووی هەموویان خامەنەیی بە دەیان جار باسی لەوە کردووە کە ژنان دەبێ گوێڕایەڵی پیاوان بن و باشترین ئەرکی ژنان لە ماڵ دا مانەوە و دایکایەتی کردنە بۆ منداڵان.

بەشیکی بەرچاو لەو ژنانە کە مێردیش دەکەن دەڵێن ئێمە بۆیە ئەو کارە دەکەین بۆ ئەوەی لە کۆت و بەندی بنەماڵەمان ڕزگاریمان بێت و دواتر لە ئەگەری ئەوەدا کە نەمانتوانی هۆگری ئەو پیاوانە بین کە مێردیان پێدەکەین، ئەوە تەڵاقیان لێ وەردەگرین و بە تەنیایی ژیان دەست پێدەکەین دور لە ماڵە مێرد و باب!

یەکێک لە ئەندامانی مەجلیسی ئێران دەڵێ" ئەو خەسارە کۆمەڵایەتیانەی بە هۆی مێرد نەکردنی ژنانەوە دێنە ئارا ڕوویان لە زیاد بوونە. بە پێی هەواڵی ناوەندی هەواڵنێری مێهر، سەلمانی خودادی دەڵێ" ڕیژەی ژنانی مێرد نەکردوو لە حاڵێ گەشەسەندن دایە و هەروەها تەمەنی پێک هێنانی ژیانی هاوبەشیش لە بەرزبوونەوەدایە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا دەڵێ کۆمەڵگەی ئێران بەرەو پیری دەچێت و لە نێو ٢١ پارێزگای ئێراندا ڕێژەی ئەو بنەماڵانەی یەک مندالیان هەیە لەو بنەماڵانەی کە دوو مندالیان هەیە گەلێک زۆرترە، ئەو دیاردە تەنانەت لە نێو بنەماڵە مەزهەبیەکانیشدا ڕووی لە هەڵکشانە.

دانش پوور هەواڵنێری رۆژنامەی خۆراسان لەو بارەوە دەڵێت" بۆی هەیە ژیانی بە تەنیایی بۆ ژنانی کۆمەڵگەی ئێران تەواو ئاسایی بووبێتەوە و تەنانەت ئەو دیاردە بوبێتە بە ئیدەئاڵی ژنان لە کۆمەڵگەی سووننەتی ئێراندا.

لە ئیستادا کچانی لاو و سەرە مێڕد ١٠ میلیۆن کەس لە ژنانی ئێرانی پیک دێنن کە لەو رێژەیە ٤٢٦ هەزار کەسیان تەمەنیان سەرووی ٤٠ ساڵە.

بە پێی دوایین سەر ژمێری ساڵی ٩٥ نیزیک بە نیوەی رێژەی حەشیمەتی ئێران ژنان پێکی هێناوە کە لەو رێژە میلیونێک و ٨٩٠ هەزار کەسیان لەو کچانەن کە تا ئێستا مێردیان نەکردووە.