Skip to main content

ئەمریکا دەست بە بەرهەمهێنانی سیستەمی موشەکی کروز دەکات

ئەمریکا دەست بە بەرهەمهێنانی سیستەمی موشەکی کروز دەکات
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2019
nocomment

 

وەزارەرتی بەرگری ئەمریکا دەڵێ، ئەو وڵاتە دوای چوونەدەرەوە لە ڕێککەوتنی ڕێگرتن لە پەرەدانی موشەکی ناوەکی مەوداناوەند، دەستى بە کارکردن لەسەر بەشێک لە پارچەکانی ئەو سیستەمە موشەکییە کردووە.

 

ئەمریکا مانگی ڕابڕدوو ڕایگەیاند لە ئەگەری ڕانەگرتنی پێشێلکارییەکانی تایبەت بە پەرەدان بە سیستەمی موشەکی مەوداناوەند لە لایەن ڕووسیە لە ماوەی شەش مانگدا لەو ڕێککەوتنە دەچێتە دەرێ. لە وەڵامی ئەمریکا، ڕووسیە ئەو تاوانەی ڕەت کردەوە و هاوکات ئەمریکای بە لە ژێر پێ نانی ئەو ڕیککەوتنە تاوانبار کرد.

میشێل بالدانزا یەکێک لە بەرپرسانی ئەڕتەشی ئەمریکا ڕۆژی دوو شەممە ٢٠ ڕەشەمە ڕایگەیاند ئێمە دەستمان کردووە بە چالاکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئەو بەشانەی پێویستن بۆ گەشەی ئەو سیستەمە موشەکییە. لە درێژەدا گووتی لە ئەگەری هاوکاری ڕووسیە و نەچوونەدەری ئەمریکا لە ڕیککەوتنەکە هەتا مانگی گەلاوێژی ئەوساڵ چالاکییەکانمان ڕادەگرین.

پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە چالاکییەکانی ئەو وەزارەتخانەیە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەشی ئەو سیستەمە موشەکییە ناوەکی نابێت. ڕیکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕووسیە و ئەمریکا کردووە ڕێککەوتنی پێشگرتن لە پەرەپێدان بە موشەکی ناوەکی مەوداناوەند بپارێزن و ڕاشیگەیاندووە دونیا بە بێ ئەو ڕێککەوتنە ناسەقامگیرتر و نائەمنتر دەبێت. ڕێککەوتنی پێشگرتن لە بەرهەمهێنانی موشەکی ناوەکی مەوداناوەند لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان ئەمریکا و یەکیەتی شورەوی واژوو کراوە.

 

موشك كروز