Skip to main content

ئەمەریکا سزاى هاکەرەکانى ئێرانییەکانى سوپاى پاسداران دەدات

ئەمەریکا سزاى هاکەرەکانى ئێرانییەکانى سوپاى پاسداران دەدات
AvaToday caption
posted onMarch 9, 2019
nocomment

 

پسپۆڕان و توێژەرانى کۆمپانیاى "مایکرۆسۆفت" تایبەت بە تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەرى ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەم دواییانە کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنى هاککردن و هێرشى ئەلیکترۆنى لەلایەن هاکەرەکانى ئێرانەوە ئاشکرا کردووە.

 

بەپێی راپۆرتێکى ئەو کۆمپانیایە کە لەلایەن رۆژنامەى (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ـى ئەمەریکاوە بڵاو کراوەتەوە "لەماوەى دوو ساڵى رابردوو هێرشەکانى کۆمارى ئیسلامی هەزاران کەسایەتى و سەرووى ٢٠٠ کۆمپانیاى کردۆتە قوربانى لەنێویاندا کۆمپانیاکانى سعودیە، ئەمەریکاو بەریتانیاو، زیانى ملیۆنەها دۆلارى پێ گەیاندوون".

ڕاپۆرتەکەى مایکرۆسۆفت دووبارە تیشکی خستە سەر جەنگە ئەلیکرۆنییەکەى ئێران و وڵاتانى جیهان، بەتایبەت رۆژئاواییەکان. ئاماژەى بەوەش کردووە "دامەزراوەى مەبنای ئێرانی، یەکێکە لە سەنتەرە سەرەکییەکانى چالاکییەکانى نێو ئێران بۆ ئەنجامدانى هێرشى ئەلیکترۆنى"، ئەو دامەزراوەیەش بە "پێشکەش کردنى خزمەتگوزاری مۆبایل و ئەنتەرنێت لەئێران"، خۆى پێناسە کردووە، بەڵام دواى چەندین ساڵ چالاکییەکانى فراوان کردووە بەتایبەت لەبوارى پرۆگرامسازی، ئامێرى ئەلیکترۆنی، وێنەى ئەنیمەشن، ئێستاش کۆمەڵێک تەکنەلۆژیا بۆ سەرجەم بوارەکان بەکار دەهێنێت.

لەلایەن خۆیەوە ماڵپەرى (ئێران بریفینک) تایبەت بە هەواڵی پێشڵکارییەکانى ئێران و سوپاى پاسداران "دامەزراوەى مەبنا، ئەمرۆ یەکێکە لەو دامەزراوانەى خزمەتگوزارى تەکنەلۆژی پەیوەندییەکان پێشکەش دەکات و، هیچ زانیارییەکى ووردیش لەبەردەست نیە لەنێوان پەیوەندییە رێکخراوەییەکانى لە نێوان خۆى و سوپای پاسداران، بەڵام یەکێکە لەکۆمپانیا جێ باوەڕەکانى سوپای پاسداران".

جەخت لەوەش دەکاتەوە " کارى ڕێکخستنى پڕۆتۆکۆلەکانى ئەنتەرنێت IPV بۆ تۆڕەکانى سوپاى پاسداران ئەنجام دەدات، هاوکات پەیوەندییەکى راستەوخۆى لەگەڵ کۆمپانیاى ئێرانسێڵ بۆ پەیوەندییەکان هەیە، کە کۆمپانیایەکى مۆبایلى MTN ـە".

هەرچەندە دوایین کۆمپانیا تایبەتە بەکەرتى تایبەتەوە، بەڵام پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ سوپای پاسداران و حزبوڵاى لوبنانی هەیە. مایکرۆسۆفت لە ڕاپۆرتەکەى خۆیدا دەڵێت "دامەزراوەى مەبنا بارەگەى سەرەکی لەتارانەو، بەمەبەستى دزینى زانیاریی تایبەتى کەسایەتیەکان و داراییەکان چەندین هێرشی سایبری سازداوە، کەئامانجی بەدەستهێنانى قازانجی دارایی بووە".

لە کاتێکدا دامەزراوەى مەبنا لەساڵى ٢٠١٣ بەمەبەستى یارمەتیدانى زانکۆکان و ناوەندەکانى توێژینەوەو زانستییەکانى ئێران دروست بوون. ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە لەبەشێکى دیکەى ڕاپۆرتى کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکەى واشنتۆن هێماى بەوە کردووە "کۆمپانیاکەى تاران گرێبەستى لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان و تایبەتییەکانى ئێران کردووە، بۆ ئەوەى هێرشى سایبری و چالاکیی تێکدەرانەى ئەلیکترۆنى ئەنجام بدات".

بەجۆرێک ١٤٤ هێرشى بۆ سەر زانکۆکانى ئەمریکا، ٧٦ هێرش بۆ سەر ٧٦ زانکۆى لە ٢١ وڵات ئەنجام داوە، لەو وڵاتانەش ئیسرائیل، کەنەدا، چین، دانیمارک، ژاپۆن، مالیزیا، نۆروێژ، تورکیا، بەریتانیا، کۆریاى باشووری تێدایە، کە هەژمارەکانیان لەلایەن هاکەرە ئێرانییەکانەوە بەر هێرش کەوتووە. زۆربەى زانیارییە دزراوەکانیش بۆ بەرژەوەندی سوپاى پاسداران بە کار هێنراون، هەندێکى دیکەشیان لەنێو ئێراندا فرۆشراون، کە داوایان کردووە.

بەشێک لەپسپۆڕان و چالاکوانە ئەلیکترۆنییەکانی سەر بە مەبنا، تۆمەتبار کراون بەوەى تاوانە ئەلیکترۆنییەکانى سوپاى پاسداران ئەنجام دەدەن و، بەردەوام هێرشى سایبرى بەرێوە دەبەن.

گرنگترین ئەو کەسایەتیانەش بریتین لە :

* غولام ڕەزا رەفعەت نەجاد: یەکێکە لە دامەزرێنەرانى دامەزراوەکەو، پسپۆڕە لە ڕێکخستنى هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

* ئیحسان مەحمەدی: یەکێک لە دامەزرێنەرانى مەبنا، لەگەڵ رەفعەت نەجاد، هاوکاری رێکخستنى هێرشە ئەلیکترۆنییەکانى دژى زانکۆکانی کردووە.

* سەید عەلى کەریمی: هاکەرو بەڵێندەرى دامەزراوەى مەبنایە، بەشداری ئۆپەراسیۆنی دزەکردنى ئەلیکترۆنى چەندین زانکۆى کردووە.

* مستەفا سادقی: هاکەرو کارمەندی دامەزراوەى مەبنا، نزیکەى هەزار ئەکاونتى مامۆستای زانکۆى هاک کردووە، جگە لەوانەش لە ڕێگەى هێرشە سایبرییەکەى چەندین قازانجی بە دەست هێناوە.

* سەجاد تەهماسبی: بەڵێندەرى دامەزراوەى مەبنا، یارمەتیدەر بووە لەئاراستەکردنى هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دژى زانکۆکان و، پاشان چاودێرى زیان لێکەوتووانى هێرشەکانى کردووە.

* عەبدوڵا کەریما : بازرگان وخاوەنى کۆمپانیایە، زانیارییە دزراوەکانى لەرێگەى ماڵپەرى ئەلیکترۆنییەوە فرۆشتۆتەوە مامۆستای زانکۆکان، کارمەندانى مەبنا بەشێوەیەکى بەردەوام زانیارییە دزراوەکانیان پێ دەدا بۆ ئەوەى بیفرۆشێتەوە.

* ئەبو زەر جەوهەرى مەقدەم: مامۆستاى زانکۆ و کارمەندی مەبنا، زانیارییە دزراوەکانى لەگەڵ دامەزرێنەرانى ئەو کۆمپانیایە دەگۆڕییەوە.

* رۆزیە سەباحی: بەڵێندەرو، یارمەتیدەرى چەندین هێرشى ئەلیکترۆنى سەر زانکۆکان بووە.

* مەحمەد ڕەزا سەباحی: بەڵێندەرو پشکدار لە ئارستەکردنى هێرشە سایبرییەکانى دژى زانکۆکان.

لەو نێوەندەش فەرمانگەى چاودێرىکردنى قەواڵە بیانییەکانى وەزارەتى خەزێنەى ئەمەریکا دوو کۆتا کەسى لیستەکەى مەبناى خستە نێو لیستى سزاکان.

 

٩ هاکەرى ئێرانى کە لە لایەن ئەمریکاوە سزا دراون

٩ هاکەرى ئێرانى کە لە لایەن ئەمریکاوە سزا دراون