Skip to main content

نیوەی فڕۆکەکانی ئێران لە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا بە کەڵکی فڕین نایێن

نیوەی فڕۆکەکانی ئێران لە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا بە کەڵکی فڕین نایێن
AvaToday caption
posted onMarch 4, 2019
nocomment

 

شادمێهر کازمزادە، سەرۆکی کۆمیتەی هاتووچۆ و ئەنجومەنی ئاوەدانی پەڕلەمان ڕۆژی شەممە ١١ ڕەشەمە بە هەواڵدەری خانەی میللەتی گووتووە تەنیا ١٥٠ فرۆکەی چالاک لە ئێراندا هەیە.

 

کازم زادە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی دەوڵەت توانای کڕینی فرۆکەی نوێی نییە و کەرتی تایبەت دەبێ لەو بوارەدا ئەکتیڤ بێت گووتی: بە پێی ئامارەکان لەو ٢٦٠ فرۆکەی لە فرۆکەخانەکان هەیە تەنیا ١٥٠ فرۆکەیان توانایی کار کردنیا هەیە. دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام پڕۆژەی کڕینی ٢٠٠ فرۆکەی بوئینگ، ئیرباس و ئای.تی هەڵوەشانەوە. دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابڕدوو بڵاویان کردەوە کە وا بڕیاڕە چین فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بە ئێران بفرۆشێت، بەڵام ئەو هەواڵە لە لایەن کۆمپانیای دەوڵەتی "کامرشال ئەیرکرافت" چین بە درۆ خرایەوە.

کۆماری ئیسلامی خوازیاری کڕینی فڕۆکەی نەفەرهەڵگڕی سوپێرجێتی سۆخۆ ١٠٠، بەڵام ئەو سەودایە لەگەڵ دوو کێشە بەرەوڕوویە:

یەکەم: زیاتر لە ١٠ لەسەدی پارچەکانی ئەو فڕۆکەیە ئەمریکاییە و بەو هۆیەش بۆ هەناردەکردنی دەبێ ئیزن لە ئەمریکا وەربگیردرێت.

دووهەم: دەوڵەتی ئێران توانای کڕینی ئەو فرۆکانەی نییە.