Skip to main content

گرانی و کەمبوونی گۆشت دەرەنجامی قاچاخی مەڕوماڵاتە لەلایەن سوپاوە

گرانی و کەمبوونی گۆشت دەرەنجامی قاچاخی مەڕوماڵاتە لەلایەن سوپاوە
AvaToday caption
posted onFebruary 23, 2019
nocomment

 

داواکاری گشتی تاران ڕایگەیاند یەکەمین کەیسی پێوەندیدار بە گۆشتی سوور لە لقی تایبەتی دادگای تاران کرایەوە و ٤ کەس لە ناوەندی چاودێری بازاڕی تاران و شوێنە پێوەندیدارەکان بە بڵاوکردنەوەی گۆشت، قوڵبەست کراون. .

سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕێکەوتی ۷ جۆزەردانی ۹۷ هەناردەکردنی مەڕ و ماڵات بۆ دەرەوەی ئێران قەدەغە کرا، بەڵام لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بە دەیان جار لە لایەن شایەتحاڵانەوە لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێران، ڕاپۆرت لەسەر قاچاخ و هەناردەکردنی مەڕوماڵات لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ڕادەستی رێکخراوە پێوەندیدارەکان کراوە، بەڵام پشتگوێخستنی ئەم ڕووداوانە لەلایەن دەوڵەتەوە و پێداگرینەکردن لەسەری، بووەتە هۆی هەڵاوسان و گرانی گۆشتی سوور و کەمبوونی مەڕوماڵاتی گۆشتی. نرخی گۆشتی سوور لەبازاڕەکانی ئێران ۱۰۰ هەزار تمەنی تێپەڕاندووە.

ناوەندی ئاماری ئێران نرخی هەڵاوسانی بەفرانباری ۹۷ ی ڕاگەیاند، بەپێ ئەم ڕاپۆرتە هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ (گۆڕانی پێوانەی نرخ لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ بە پێ مانگی بەفرانباری ساڵی پێشوو) لە گرووپی گۆشتی سوور و سپی گەیشتووە ۹۲ لەسەد.

بەپێ ئەو هەواڵانەی کە لە لایەن شایەتحاڵانەوە لە سنوورەکانی بانە و ئیلام بە ئاڤاتوودەی گەیشتووە: سوپای پاسداران ، دەستی بەسەر مەڕوماڵاتی ئەوکەسانەی کە ویستوویانە بەرەو عێراق بیانگوازنەوە ، دەگرێت و خۆی بە نرخێکی کەمترەوە دەیانفرۆشێتە عێراق.

سوپا هەوڵ دەدا بە قاچاخی گۆشت لەم بارودۆخە ، هەم قازانجێکی ئابووری باش وەربگرێت و هەم بە بەلارێبردنی بیری خەڵک، وا پیشان بدا کە دۆخی ئێستا ئاکامی تەحریمەکانی ئەمریکایە.

قاچاخ و هەناردەکردنی گۆشتی گەرم و هاوردەکردنی گۆشتی سەهۆڵکراوی برازیلی، پیشاندەری بەڕێوبەرایەتی هەڵەی بەڕێوبەرانی کۆماری ئیسلامی و لاوازییان لەسەر کونترۆڵی بازاڕی گۆشت و تێکشکانی کەرامەتی ئینسانی خەڵکی ئێران لەڕیزەکانی وەرگرتنی گۆشتی سەهۆڵکراوە کەبە نرخێکی چەندئەوەندەی ئەو نرخەیە کە هاوردەی دەکەن دەیکڕن. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاوەها دۆخێک تەنانەت لە سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقیش نەبینراوە.

لە لایەکی دیکەشەوە کۆماری ئیسلامی هەوڵ ئەدا بە تاوانبارکردنی کەسانێک کە تاوانباری سەرەکی دۆخی پێشهاتوو لە بازاڕی گۆشت نین و بە پشت گوێ خستنی دەوری سوپا بۆ ئەم دۆخە ، وابنوێنێ کە خەریکی کونترۆڵکردنی باردۆخەکە و دادگایی کردنی تاوانبارانە.

 

ڕیزگرتنى خەڵک بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بۆ وەرگرتنى چەند کیلۆ گۆشتێکى بەستووی بڕازیلى

ڕیزبەستنى خەڵک بۆ گۆشت