Skip to main content

بیزیم ئانا دیلمیز، تورکجە دیر

بیزیم ئانا دیلمیز، تورکجە دیر
AvaToday caption
ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیی لە ئەردەبیل ڕێزی لێدەنرێت
posted onFebruary 20, 2019
nocomment

 

"زمانی دایکی ئێمە تورکیە ـ بیزیم ئانا دیلمیز، تورکجە دیر" ئەوە گرافیتی سەر دیواری قوتابخانەکانی ئەردەبیلە لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی.

 

چالاکانی مەدەنی تورک لە شاری ئەردەبیل بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی و هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی پێنج چالاکی ئازەربایجانی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژى بەفەرمینەناسینی زمانی تورکی و هەروەها یاساغبوونی ئەو زمانە لە قوتابخانەکانی ئازەربایجان و ئێران، گرافیتێکی تایبەت بە زمانی تورکیان لە سەر دیواری قوتابخانەکانی ئەو شارە کێشاوە، لەو گرافیتەدا وەبیر قوتابیان هێنراوەتەوە کە زمانی دایکی ئیمە تورکییە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ڕەزبەری ئەمساڵدا کەمپیەینێک بە ناوی "هەر قوتابییەکی تورک ـ یەک کتێبی تورکی" بە ئامادەبوونی مامۆستایان، قوتابیان، بنەماڵەی قوتابیان و بڵاوکردنەوەی دەیان هەزار کتێبی توورکی لە ئەردەبیل بەڕێوە چوو. سەرەڕای ئەوەی زۆربەی شارە ئازەرینشینەکان پەیوەستی ئەو کەمپەینە بوون و هاوکات نیزیک بە دوو مانگ قوتابخانەکانی ئەردەبیل پێشوازیان لەو هەڵمەتە کرد.

لەو نێوەدا و لەسەر بانگهێشتی کاناڵی تلێگرامی "تراکتۆر کلوب" بۆ هەڵمەتی "هەر لایەنگرێکی تراکتۆرسازی یەک کتێبی تورکی" و هەروەها بڵاوکردنەوەی کتێب لە قوتابخانەکانی ئەو شارە خەڵکی شارە ئازەرینشینەکان گرینگییەکی زۆرتریان بە کەمپەینەکە دا.

شایانی باسە وێرای ئەوەی نەتەوەی ئازەری دووەمین گەورە نەتەوەی ئێرانە، بەڵام وەک هەموو نەتەوە بندەستەکانی دیکەی ئەو وڵاتە مافی خوێندن و نووسین بە زمانی دایکییان نییە.

زمانى دایکی