Skip to main content

قەیرانی ڕەوایی کۆماری ئیسلامی ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە

قەیرانی ڕەوایی کۆماری ئیسلامی ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 20, 2019
nocomment

 

کۆمەڵەی سەربەخۆی بنەماڵەی شەهیدان و ئیسارگەران و نیزامیکاری دیموکراسیخواز دامەزرانی خۆی ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوی دامەزرانی ئەو کۆمەڵەیەدا هاتووە:

ئێمە کۆمەڵێک لە منداڵان و هاوژینانی شەهیدان، کەم ئەندامان، ئازادە و نیزامیانی ئێران سرنجدان بە هەلومەرجی هەستیاری مێژوویی لە ڕێگەی ئەو ڕاگەیەندراوە دامەزرانی کۆمەڵەکەمان ڕادەگەیێنین.

ئامانجی سەرەکی ئەو دامەزراوە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پیلانە نگریسەکانی کۆماری ئیسلامی، هاوکاری کردنی ڕووخانی کەم تێچووی ڕژیمی دژە ئیسلامی کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان بۆ ئەنجام دانی گشتپرسی لە سبەینێی ئازادی ئێرانە. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە گەیشتوون کەسانێک دەیانهەوێ ئێران بەرەو شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ببەن.

ئێمە بنەماڵەی شەهیدان، ئیسارگەر و نیزامیکاران بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین لاوانی ڕێزەکانی ئەرتەش و سوپا و بەسیجییەکان ببنە قوربانی ئەو پیلانە نگریسە. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەینداروەکەدا ڕووبە ئەرتەش و سوپا و بەسیج هاتووە: گیانی ئێوە لە مەترسیدایە، پیلانی نگریسی خامنەیی و دەوروبەرییە دژە ئێرانییەکانی بردنە دەری سامانەکانیان لە وڵات و دواتر هەڵایساندنی شەڕێکی ماڵوێرانکەرە بۆ ئەوەی دواهەمین ئەرکی دژە ئێرانیانەی خۆیان بە جێ بگەیێنن و وڵاتێکی خاپوور لە پاش خۆیان جێ بهێڵن.

لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: ژیرانەیە ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوو فەرمانی شەڕ لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە درا بە هیچ شێوەیەک جێبەجێی نەکەن.