Skip to main content

گرووپى بێلدیربێرگ و پێشبینیکردنى ئایندەى ئێران

گرووپى بێلدیربێرگ و پێشبینیکردنى ئایندەى ئێران
posted onFebruary 13, 2019
nocomment

 

گرووپىBilderberg ، نێوی کۆنفڕانسێکی نافەرمییە کە ساڵانە بە شێوەیەکی نهێنی و تایبەت لە شوێنێکی دونیا بەڕێوە دەچێت. ئەندامانی گرووپی بێلدیربێرگ ژمارەیان ١٣٠ کەس دەبێت و هەموو ئەندامان لە دەسەڵاتدارترین و دەستڕۆیشتووترین کەسە ئابووری و سیاسییەکانى دونیان و زۆربەی پاشایان و ئەندامانی بنەماڵە پاشایاتییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی لە ئەندامانی هەمیشەیی گرووپی بێلدیربێرگن.

 

ئەندامانی گرووپی بێلدیربێرگ لە کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیاندا بە شێوەی نهێنی باس لە ڕووداوە سیاسییەکان و هەلومەرجی ئابووری دونیا دەکەن. ئەندامانی گرووپی بێلدیربێرگ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان کەڵک لە ڕیکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانکی جیهانی، سندقی دروای نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و ناتۆ وەردەگرن و چالاکی جواروجۆری وەک شەڕ و هەلو مەرجی ئابووری وەک نرخی نەوت و زێڕ دیاری دەکەن.

هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە لە دواهەمین دانیشتنی گرووپی بێلدیربێرگ ڕووداوە سیاسی و ئەمنیەتییەکانی ٦ مانگی ئایندەى ئێرانیان وەک سیناریۆیەکی سەد لەسەد نەک پێشبینیکراو باس کردووە! وەک سەرەتا پێویستە ئەوە بڵەین کە ئەو پێشبینی و توێژینەوانەی لەسەر ئەو ڕووداوانەی بڕیارە لە ئێران ڕوو بدەن، لە سەر بنەمای بڕیارە شاراوەکانی ئەو گرووپە و کۆمیتەى ٣٠٠ـە.

پێویستە بگووترێت، ئەو سیناریۆیە لە پێشدا دیاری کراوە و لە نێوان وڵاتانی سەرقاڵ پێی باسی لێوە کراوە، باشترە بڵێین خامنەیی و هەندێک لە دەسەڵاتدارە گەورەکانی کۆماری ئیسلامی لێی ئاگادارن. خاڵی سرنجڕاکێش ئەوەیە کە شۆڕشی کۆماری ئیسلامی بە ویستی کۆمەڵە شاراوەکانی وەک کۆمیتەی ٣٠٠ و گرووپی بێلدیربێرگ بووە و تەنانەت ڕێکخڕاوی سی.ئای.ئەى و دەوڵەتی ئەمریکا تەنیا جێبەجێکاری بڕیاراتی ئەو گرووپە بوون.