Skip to main content

تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین چى لە داعشە زیندانییەکانى کرد؟!

ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە بزانە تورکیا چەندە نامرۆڤانە بەرامبەر کورد لە ڕۆژئاواى سوریا جووڵایەوە؟
ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە بزانە تورکیا چەندە نامرۆڤانە بەرامبەر کورد لە ڕۆژئاواى سوریا جووڵایەوە؟
posted onMarch 4, 2018
nocomment

هەموو شتەکان  کەمتر لە دوو هەفتە ڕوویان دا..

* یەکەم لە ٣٠ ژانویە ٢٠١٨، ڕۆژنامەیەکی تورکی بڵاوی کردەوە کە دادگای تورکیا داوای ئازادی گومانلێکراوێکی کردووە کە دەستى لە گەورەترین و خوێناویترین بۆمبدانانەوە لە تورکیا هەبووە. بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی Ahval، 'غەمزە دمیر'ى خوشکی 'یونس دوماز' گومانلێکراوی سەرەکی  دوو تەقینەوەکەی ساڵی ٢٠١٥ ئەنکەرا  لە ئاگوستی ٢٠١٦ (بە پشتوێنەى خۆکۆژی ٢٠ کیلۆ TNT، نارنجۆک و چەک و تەقەمەنی) لە ماڵەکەی خوی دەستگیر کرا.  غەمزە گوتبووی ئاگای لێ نەبووە ئەو چەک و تەقەمەنیانە لە ماڵەکەی بوونە و دادگاش لە بەر ئەوەی غەمزە دووگیان بوو بڕیاری ئازاد کردنی داوە.

لە ١٠ی ئوکتوبری ٢٠١٥ و لە  کۆبوونەوەیێکی جەماوەری پارتی دیموکراتیکی گەلانی(هەدەپە) دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک روویان دا، لە ئاکامدا  ١٠٩ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون، HDP  حکومەتی تورکیاى تۆمەتبار کرد کە ئاگای لەو پلانە هەبووە و هەلی ڕەخساندووە تا ئەو کارەساتە ڕوو بدات.

 * لە ٣١ی ژانویە ٢٠١٨، ١٨ گوومانلێکراوی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد دەستبەسەر کرابوون، دادگا بڕیاڕی بێتاوانیانی دەکرد و ئازادی کردن، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوازدە گەشتیاری ئاڵمانی گیانیان لە دەست دا و شازدەی دیکەش بریندار بوون.

 * لە ٤ی فێوریەی ٢٠١٨، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە هەزاران چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا هەڵاتوون و "لە چەند وڵاتێکی وەک تورکیا خۆیان حەشار داوە." قاچاخچییەکیش بە ناوی 'ئەبو عومەر' گوتبووی "نزیکەی پەنجا چەکداری داعشی ئاودیوی تورکیا کردووە."

 * هەروەها موستەفا باڵی وەتەبێژێ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (SDF) هێرشی سەر عەفرینی بە دووبارە بووژاندنەوەی داعش لە تورکیا ناو برد.

 *  ڕۆژێک پاش ئەم ڕووداوانە، ڕۆژنامەی Evernselی تورکی بڵاوی کردەوە کە داواکاری گشتی دیاربەکر بڕیاری ئازادکردنی 10 چەکداری داعشی دەرکردووە، یەک لەم چەکدارانە ئەمیری دیاربەکری داعش بوو. ئەم ئەمیرەی داعش لە شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان داعش و پۆلیسی تورکیا دەستگیر کرا. هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پاشان دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنینی چەند ماڵێک، لە ئەنجامدا جێگای پەنجەی ئەمیری دیاربەکری داعش لە چەند ماڵێک کە چەک و تەقەمەنی تێدا بووە، دۆزرایەوە.

 *  لە ٧ی فێڤریە، 'پاتریک کاکبرن' لە رۆژنامەی ایندیپیندنت (The Independent) وتوێژێکی لەگەڵ چەکدارێکی پێشوی داعش ئەنجام دا کە ئەو چەکدارەی داعش گوتبووی "زۆربەی ئەو کەسانەی لە عەفرین دژ بە YPG  شەڕ دەکەن داعەشن، بەڵام تورکیا مەشقی پێ کردوون کە شێوازی شەڕکردنی خۆیان بگۆڕن." پاتریک کاکبرن پەیوەندی بە سەفارەتی تورکیاوە گرت بۆ وەرگرتنی راوبۆچوونی ئەوان بەڵام هیچ وڵامێکی دەست نەکەوت.

 * کۆڵین کلارک، زانایێکی سیاسی کە بۆ گۆڤاری سیاسەتی دەرەوە دەنووسێت، ئەحمەد یەیلاى پڕۆفیسور لە زانستگەی جۆرج تاون و یەک لە فەرماندەکانی پۆلیسی دژە تیرۆر لە تورکیا گوتیان "هەندێک کەس لەو بڕوایەدان کە ئازادکردنی میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامی بێ ڕوونکرنەوە دەتوانێت لە ئاکامی ڕێککەوتنێکی نەهێنی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا بێت." ئەحمەد یەیلا، بەتایبەت باس لەوە دەکات کە پاش ئەوەی ئامادە نەبوو لەگەڵ حکومەتی ئەردوغان کار بکات و هەل بۆ چەکدارە بیانییەکان بڕەخسێنیت بۆ ئەوەی لە سنووری شاری شانئورفا (لە سەر سنوری تورکیا و سوریا) دەرباز ببن، پۆلیسی تورکیای بە جێ هێشتوە. یەیلا ئاماژە بە ئەگەری هاوکاری تورکیا و دەوڵەتی ئیسلامی کردووە.

 ئەمە یەکەم جار نییە کە دەوڵەتی تورکیا بە پەێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی (بە شێوازی راستەوخو یان ناراستەوخو) تاوانبار دەکرێت.

 *  لە ساڵی ٢٠١٨، دەیڤید فیلیپس لە ئەنیستیتۆی مافی مرۆڤ لە زانستگەی کۆڵۆمبیا لە نیۆیۆرک، چەند ڕاپۆرتێکی ڕێخکراوە ناحکومییەکان و دەزگا راگەیاندەکانی بڵاو کردەوە کە لە پڕۆگرامی ئاشتی و مافی زانستگەی کۆڵۆمبیا بەدواداچوونیان بۆ کرابوو. لە نێوان ئەو راپۆرتانەی کە لە لایەن چالاکوانە ئۆپۆزسیۆنەکان بڵاو کرابوونەوە، باس لە پێدانی چەک، راهێنانی سەربازی و یارمەتی لۆجیستیکی دەوڵەتی تورکیا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی کراوە.

 لە راپورتێکی سێ ساڵە دا لە سەر پێدانی پێداویستییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، باس لەوە کراوە کە تورکیا باشترین سەرچاوەی ماددە کیمیاوییەکانی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بۆ داعش بووە.

 * ڕاپۆرتەکە لە ژێر ناوونیشانی 'چەکەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، بەدواداچونێکی سێ ساڵە لە عێراق و سوریا،' بە هاوکاری یەکیەتی ئەوروپا و نووسینگەی دەرەوەی دەوڵەتی فێدراڵی ئاڵمان ئامادە کرابوو و لە دیسامبەری ٢٠١٧ لە لایەن Conflict Armament Research group (CAR)  بڵاو کرایەوە.  یەک لە گرنگترین ئەو شتانەی کە CAR  ئاشکرای کرد پێداویستی تەقەمەنی لە عێراق و سوریا بوو کە "بەرپرسانی تورکیا بەکارهێنەری (کڕیار) راستەقینەی ئەم پێداویستیانەن".

 * لە مەی ٢٠١٧، CAR دەستی بە هەندێک تەقەمەنی کەوت کە دەوڵەتی بۆسنا بەرهەمی ‌‌هێنابوو و لە کۆتایی نەوەدەکان بە تورکیای فروشتبوو. بەرپرسانی بۆسنا ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ئەو تەقەمەنیانە لە ساڵی ١٩٩٨ دراونەتە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا. راپۆرتەکە دەڵێت "چۆن دەوڵەتی ئیسلامی دەستی بەم تەقەمەنیانە ڕاگەیشتووە، دیار نییە، بەڵام ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە نە هیچ هێزێکی دیکە لە ناوچەکە ئەم جۆرە تەقەمەنیانەی هەبووە، نە لە بازاڕی تورکیا دەست کەوتووە." بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم زانیاریانە CAR پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی وەر نەگرتووەتەوە.

  * لە کاتی نوسینی ئەم راپۆرتە و کەمتر لە دوو هەفتە لە پاش بڵاوبوونەوەی، چەند گیراوێکی دیکەی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە تەقینەوە لە ئیستانبوڵ، ئانکارا، و غازی عەنتاب تۆمەتبار بوون، ئازاد کران.

 * یەك رۆژ گوزەرا و ئێمە ئاگادار کراین کە شەش رۆژنامەنوس (لە تورکیا) بە تومەتی "هەوڵدان بۆ رووخاندنی حکومەت" و هەروەها "پەیوەندی بە گرووپە تیروریستییەکان" دەستبەسەر کران. ئەم رۆژنامەنووسانە بە زیندانی هەتاهەتایی حکوم دران،  ئەمە لە کاتێکدایە هەندێک لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (دەستگیرکراو لە تورکیا) بە کەمتر لە ١٠ ساڵ زیندان حوکم دراون.