Skip to main content

لە سنە 15 چالاکیی سنفی مامۆستایان بۆ دادگا بانگ کران

سنە
posted onJune 2, 2025
nocomment

لە سنە 15 چالاکیی سنفی مامۆستایان، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بۆ دادگا بانگ کران.

لە درێژەی گوشارەكان بۆ سەر چالاكان و مامۆستایان، ١٥ چالاکیی سێنفیی مامۆستایانی كوردستاك بانگهێشتی دادگا كراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەدڕەزا مورادی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، بێهزاد قەوامی، سەیدغەیاس نێعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، ڕزگار حەیدەری و کوروش عیزەتی ئەمینی بانگهێشتی لقی ١٠٩ی دادگای دووی شاری سنە كران.

لە ڕاگەیەندراوەکاندا کە لە ڕۆژی یەكشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە دەستی ئەم چالاکوانانە گەیشتووە، داوایان لێکراوە لە ١٩ی جۆزەردان لە لقی ناوبراو ئامادەبن. ئەم بانگهێشتە بۆ پێشکەشکردنی کۆتا پارێزنامە ئەنجامدراوە. 

تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییانە “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” ڕاگەیەندراوە.