Skip to main content

تەقینەوەیەکی گوماناوی له شاری شاباد

تەقینەوەیەکی گوماناوی له شاری شاباد
ڕەسمێک له شوێنی تەقینەوەکە که نیشاندەری ڕێژەی بەرزی وێرانییەکەیه
posted onAugust 12, 2024
nocomment

بەپێی هەواڵی مێدیا حکومەتییەکانی ئێران، لە شاری شاباد سەر به پاڕێزگای كرماشان، ڕۆژی یەکشەممه، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، تەقینەوەی خانوویەکی نیشتەجێبوون دوو کوژراو و چەند برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵه سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە بەهۆی "دزەکردنی گاز" لە خانوویەکی نیشتەجێبوون لە شاری شائاباد بووە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، تەقینەوەکە لە ماڵی کوروش شیرزادی یەکێک لە کارمەندانی سایتی مووشەکیی سپای پاسداران ڕوویداوە.

به وتەی بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستیی شاری شاباد ڕەنگه ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەم ڕووداوه زیاتر بێت.