Skip to main content

ناوەندى ڤیزای ئوسترالیا لە تاران بە هۆی گەندەڵی ئیداری داخرا

ناوەندى ڤیزای ئوسترالیا لە تاران بە هۆی گەندەڵی ئیداری داخرا
posted onFebruary 2, 2019
nocomment

 

تۆڕی هەواڵدەڕی ئەی.بی.سی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە کە دەوڵەتی ئوسترالیا ناوەندی دەرکردنی ڤیزای وڵاتەکەی لە تاران بە ئامانجی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە گەندەڵی ئیداری لەو دامەزراوەیەدا، داخستووە.

 

دەوڵەتی ئوسترالیا دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی کەسێک لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بە پارە ڤیزاوەرگرتنى بۆ خەڵک ئاسان کردووە، بڕیاڕی داخستنی ئەو ناوەندەی داوە. بە پێی ڕاپۆڕتی ئەی.بی.سی چەندین ئاژانسی تایبەت بە هاتووچۆ و کۆچبەران هۆشداریان داوە کە بیستوویانە کەسێک لە نێو باڵیۆزخانەی ئوسترالیا هەیە کە خەڵک لە ڕێگەی ئەوەوە دەتوانن بە ئاسانی ڤیزا وەربگرن.

ئەو کەسانە دەیان هەزار دۆلاریان لە شارۆمەندانی ئێرانی و ئوسترالیایی وەرگرتووە بۆ پێدانى ڤیزا و ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو کارە بە شێوەى نۆرماڵ پارەیەکى کەمی دەوێت.

بە گووتەی هەواڵدەرى ئێن.بی.سی، لێکۆڵەرانی دەوڵەتی ئوسترالیا تا ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ چەندین کەسی ئێرانی کردووە سەبارەت بەوەی لە چ ڕێگەیەک و چۆن ڤیزایان وەرگرتووە.