Skip to main content

ڤەنزوێلاییەکان هەنگاوێک تا سەرکەوتنی یەکجاری

ڤەنزوێلاییەکان هەنگاوێک تا سەرکەوتنی یەکجاری
posted onJanuary 31, 2019
nocomment

 

دژبەرانی مادۆرۆ بە دروشمی "نا بۆ دیکتاتۆری" و "ئەرتەش گەورەیی خۆت بە دەست بێنەوە"، ڕژانە شەقامەکانی ئەو وڵاتە و خوازیارى گەورەترین گۆڕانکارین لە وڵاتەکەیان.

 

دژبەرانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرکۆماری ڤەنزوێلا کە ڕەوایی دەسەڵاتەکەی لە لایەن خوان گوایدۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە، جارێکی دیکە ڕژانە شەقامەکانی ئەو وڵاتە و داوایان لە ئەرتەشی ئەو وڵاتە کرد لەگەڵیان بکەوێت. خۆپێشاندەران بە درووشمی "نابۆ دیکتاتۆری" و " ئەرتەشی گەورەیی خۆت بە دەست بێنەوە" و " گوایدۆ سەرکۆماری ئێمەیە" ڕژانە شەقامەکان.

هاوکات خوان گوایدۆ ڕیبەری دژبەران لە پەیامێکدا ڕوو بە هێزە چەکدارەکانی ڤەنزوێلا گووتی "تەقە لە خەڵکیک مەکەن کە قازانجی خواستەکانیان بنەماڵەکانی ئێوەش دەگرێتەوە".

ڤەنزوێلا تووڕەیە

دژبەرانی نیکۆلاس مادۆرۆ دەڵێن: هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ساڵی ڕابڕدوو دیموکراتیکانە نەبوون و دژبەرانی سەرەکی ڕێگەیان لێ گیرا بۆ ئامادەبوونیان. پەڕلەمان کە لە دەستی دژبەرانی مادۆرۆیە، سەرکۆماری ئەو وڵاتەی بە نایاسایی ناساندووە. گوایدۆ پشتیوانی ئەمریکا، زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و هێندێک وڵاتی ئەوروپا یەکێتى ئەوروپا و ئوسترلیای لە پشتە. ناوبراو خۆی وەک سەرکۆماری کاتی ناساندووە و خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دووبارەیە لەو وڵاتە. بە گووتەی شڕۆڤەکارانی سیاسی، قەیرانێکی گەورەی بەردەم دژبەرانی مادۆرۆ ئەوەیە تا ئێستاش هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە  پشتیوانی مادۆرۆ دەکەن.

خوان گوایدۆ ڕۆژی دەی ڕێبەندان چووە نێو خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە بوو و پێشتریش داوای لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کردبوو خۆیان لە تێکهەڵچوون و تەقە کردن لە خۆپێشاندەران بپارێزن. خۆپێشاندەران لە ڤەنزوێلا ناڕازین بە دۆخی ئابوری خراپ. هەڵاوسانى ئابووری کە لە یەک میلیۆن لە سەد تێپەڕیوە، کەمبوونەوەی هێزی کڕینی خەڵک و چوونە سەری نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان و کەمبوونیان لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتەدا. هێندێک لە خۆپێشاندەران درووشمی "لە نەبوونی دەرمان، ئێمە مەحکومین بە مردن" دەگووتەوە.

ڤەنزوێلا سەردەکەوێت

کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی خۆپێشاندان، دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ گوایدۆ کرد و جەختی لەوە کردەوە ناوبراو پشتیوانی لە خەبات بۆ گەڕاندنەوەی دیموکراسی بۆ ڤەنزوێلا دەکات.

وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕاگەیندراوێکدا گووتی: گوایدۆ ڕێبەری دژبەرانی مادۆرۆ دەستخۆشی لە دۆنالد ترامپ کردووە بە هۆی پشتیوانی ئەمریکا لە ئازادی و بەختەوەری خەڵکی ڤەنزوێلا.