Skip to main content

ئیسرائیل بنکەکانى سوپاى قودسى لە سوریە کردە ئامانج

ئیسرائیل بنکەکانى سوپاى قودسى لە سوریە کردە ئامانج
posted onJanuary 20, 2019
nocomment

 

ئەمڕۆ لە ئەلکیسوەی باشوورى دیمەشق، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بنکەکانى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى لە سوریە. هەرچەندە تا ئێستا وردەکارى لێدانەکە و کوشتنى ئەندامانى سوپاى قودس لە ئەلکیسوە دیار نییە، بەڵام بە پێى زانیارییە دەستکەوتووەکان، ئەو شوێنەى کە لێى دراوە، کۆگاى چەک و تەقەمەنى کۆمارى ئیسلامى و حیزبوڵاى لوبنانى لێیە و ئەمە چەندەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر بنەکەکانى سوپاى قودس و حیزبوڵا لەو شوێنە.

سەرچاوە سەربازییەکانى سوریە بانگەشەى ئەوە دەکەن کە تا ئاستێک ڕێگرییان لە ئەنجامدانى ئەم هێرشانە کردووە و هیچ قسەکەرێکى سوپاى پاسداران و کۆمارى ئیسلامى لێدوانیان لەمبارەوە نەداوە. پاش قسەکانى بنیامین نەتانیاهۆ سەبارەت بە مووشەکبارانکردنى بنکەکانى سوپاى قودس لە سوریە، ئەمە یەکەم هێرشى ئیسرائیلە بۆ سەر بنکەکانى ئەو سوپایە.

شایەنى باسە لە یەک ساڵى ڕابردوو، ئیسرائیل زیاتر لە ٢٢٠ هێرشى ئاسمانى کردووەتە سەر بنکەکانى سوپاى پاسداران لە سوریە بێ ئەوەى ئەم سوپایە بتوانێت هیچ کاردانەوەیەک ئەنجام بدات.