Skip to main content

دەستدرێژیکردنە سەر ژنە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕین لە زیندانی ئیتلاعاتی سوپا ـ زاهیدان ـ ٢

ەستدرێژیکردنە سەر ژنە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕین لە زیندانی ئیتلاعاتی سوپا ـ زاهیدان
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2023
nocomment

 

بەشی دووەم ـ کۆتایی

▫️بەگوێرەی لێدوانەکانی ئەم قوربانییە، "دەستدرێژی سێکسی و سوکایەتیکردن" بەرامبەر بە دەستبەسەرکراوانی ژن و کچ کارێکی ئاساییە کە لەلایەن سەرجەم بەکرێگیراوانی زیندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران جێبەجێ دەکرێت، لە سەر ئەم هەڵسوکەوتەی لێپرسەرەوەکانی خامنەیی، ئەم قوربانییە دەڵێت: "پێیان لە سەر شوێنە هەستیارەکانی جەستەمان بە توندی دادەنا و پێیان دەگوتین دێڵەسەگ و تەنانەت بێ ئەدەبانە لێیان دەپرسین کە چەندجار گا...نت داوە!"

▫️ئەم قوربانییە کە لەگەڵ ژمارەیەک کچ و ژنی دیکەی ناڕازی دەستگیر کراوە، لە یەکەم ڕۆژی دەستگیرکردنەکەی لەگەڵ چەندین کەسی دیکە لە ژوورێکدا ڕاگیراون، دواتر بەکرێگیراوەکان لە یەکتریان جیا دەکەنەوە.

▫️لە باسکردنی چۆنیەتی گواستنەوەی ئەو کچانە بۆ زیندانە تاکەکەسییە جیاوازەکان و دەستپێکردنی لێپرسینەوەکان، ئەم قوربانییە بە پەیامنێرەکەی گوتووە: "ئێمەیان لە یەکتر جیا کردەوە، ئێمە هاوڕێکانمان کە خۆمان بەیەکەوە نووساندبوو تا کێکمان جیا نەکەنەوە، گوتیان نا ئیتر ئەمشەو نۆرەی دڕاندنتانە"، وتمان "ئێوە موسڵمانن، ئێمەش مرۆڤین، لەبەر خاتری خودا لەبەر بێتاوانی!  ئێمە کچین، توو سەری ئازیزانتان هیچمان لێ مەکەن"، وتیان "بێدەنگ بن، دێڵەسەگی شەوخەوتوو! سوێندم خوارد، من کەسم نەبینیوە و کەس ناناسم".

▫️بە وتەی ئەم قوربانییە، دوای ئەوەی لێکۆڵەرەکان زانیاریی کەسییان پرسیوە و پرسیاریان لە بابەتی بچوک و گەورەی ژیانیان کردووە و نێو تەلەفۆنەکەیان پشکنیوە، لێیان پرسیوە، "ئێستا پێمان بڵێ کێ سەرکردەکەت بووە؟ لە مزگەوتی مەککییەوە پەیوەندیت بە کێ و کێیەوە هەیە؟" و ئەمیش وەڵامی ئەم پرسیارانەی داوەتەوە کە "هیچم نەکرد"، کەچی لە وەڵامی ئەم قوربانییە گوتوویانە: "ناهێڵین جارێکی تر بە پێ بڕۆیت! پێت خۆشە من بە شێوازێکی تایبەت قسەت لەگەڵ بکەم!".

▫️لێکۆڵەرانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە قوربانییەکان ددان بەوەدا بنێن سێکسیان لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکان کردووە و لەگەڵ کەسانی نێو گرووپی چەکداری بەلوچستان و موجاهدینی خەڵق و شاهنشاهییەکان هەبووە و کاتێکیش ئەم تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە، یەکێک لە لێپرسەرەوەکام بە یەکێک لە قوربانییەکانی گوتووە "وات لێدەکەم کە وەک بولبول بە زمان بێیت و بڵەیت کە چەند جار خزمەتگوزاریت (مەبەستی سێکسە) پێشکەش کردوون، لێرە لاڵ بە زمان دێت قەحپە!"

▫️بە وتەی ئەم قوربانییە، دوای ئەو هەڕەشەیە، "لێپرسەرەکە بانگی دوو کەسی کرد کە لەبەردەم دەرگاکەدا چاوەڕێ بوون و هاتنە ژوورەوە جلەکانمیان لەبەردا دڕاندم و منیش هاوارم کرد و لێیان پاڕامەوە و گوتم تکایە بمکوژن بەڵام ئەمەم لەگەڵ مەکەن.. بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو”.

▫️بیرکردنەوە لە خۆکوشتن لە قوربانییەکان و هەوڵی سەرکەوتوونەبوونی یەکێک لە قوربانییەکان بۆ خۆکوشتن ئێستا پەرەی سوندووە. ئەم قوربانییە سەبارەت بە کاریگەرییە دەروونییەکانی دوای دەستدرێژیکردنەکە بە پەیامنێرەکەی حال وەشی گووتووە: "چوومە لێواری خۆکوشتن، ئێستا کە پێت دەڵێم هەموو جەستەم گڕی گرتووە، شەوانە مۆتەکە دەبینم. هێندە خەمۆک بوومە کە ویستم خۆم ڕزگار بکەم و تەنانەت حەبی برنجیشم پەیدا کرد، بەڵام دواتر گووتم بۆچی خۆم لەناو ببەم، دەبێت بمێنمەوە و ئەم جەلادانە ناچار بکەم وەڵامی تاوانەکانیان بدەنەوە".

▫️شایانی باسە زۆرێک لە دەستگیرکراوەکانی ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییە کە لە زیندانەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سیستان و بەلوچستان ئازاد کراون، تووشی خەمۆکییەکی زۆر بوونەتەوە و پەیوەندییان لەگەڵ کەسانی دەوروبەر پچڕاندووە و تەنانەت دوای ئازادبوونیان وازیان لە خوێندن لە زانکۆ هێناوە و زۆر کەس ترسیان لەوە هەیە کە ئەم ڕەفتارە دەروونییەی دەستگیرکراوە ئازادکراوەکان، دەرئەنجامی کردەوە وەحشیانەکانی لێپرسەرەوەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بێت کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون.

▫️ئەوەی ئاشکرایە و بەڵگەکان دەریدەخەن ئەوەیە کە دامەزراوەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، دەستدرێژی سێکسی و هەڕەشە وەک ئامرازێک بۆ ددانپێدانان و دروستکردنی سیناریۆ و کوشتنی دەروونی خۆپیشاندەران و بڵاوکردنەوەی کەشی تۆقێبەر لە نێو خەڵک بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگەی ڕاپەڕیو بکەن!