Skip to main content

ڕژیمی ئەسەد لە ساڵی ڕابڕدوو ٤١٦٢ هاووڵاتى مەدەنى کوشتووە

ڕژیمی ئەسەد لە ساڵی ڕابڕدوو ٤١٦٢ هاووڵاتى مەدەنى کوشتووە
مندڵان و ژنان قوربانیانى یەکەمى ململانێکانن لە سوریە
posted onJanuary 17, 2019
nocomment

 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریە ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵی ڕابڕدوودا، بە هۆی هێرشەکانی بەشار ئەسەد ٤ هەزار و ١٦٢ کەس کوژراون.

 

بە پێی ئەو ئامارەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریە بڵاوی کردووەتەوە ،لە ساڵی ٢٠١٨ دا شەش هەزار و ٩٦٤ هاووڵاتى مەدەنى لە سوریە گیانیان لە دەست داوە و لەو ڕێژەیە ٤ هەزار و ١٦٢ کەس بە دەستی هێزەکانی ڕژیمی ئەسەد کوژراون. هەر بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە ڕێژەی منداڵانی کوژراو گەیشتووەتە ٧١٣ کەس و هەروەها ٥٦٢ کەس کوژراون.

بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژیمی ئەسەد کە بە هاوکاری ڕووسیە ئەنجامی داون، ٤٦٧ هاووڵاتى مەدەنى و بە تایبەتی ١٦٩ منداڵ و ٥١ ژن گیانیان لە دەست داوە. لە لایەکی دیکە بە هۆی هێرشەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ١٧٥ منداڵ و ٩٠ ژن بوونەتە قوربانی.

کوشتنى هاووڵاتیان لە سوریە

بە هۆی هێرشی گرووپە نەناسراوەکانیشەوە لە سوریە، ٢٤٧ منداڵ و ١٤٥ ژن گیانیان لە دەست داوە و ٤٤٦ هاووڵاتى مەدەنى کە لە نێویاندا ٨٢ منداڵ و ژن هەیە بە دەستی چەکدارە تیرۆریستییەکانى داعش کوژراون.

هەر بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، ٢٨٥ کەس بە تایبەتی ٢٩ منداڵ و ٢٦ ژن بە دەستی هێزەکانی یەپەگە کوژراوان و هەروەها دژبەرانی ئەسەد و گرووپەکانی دژ بە دەسەڵاتی دیمەشقیش بوونەتە هۆکاری گیانلەدەستدانی ٨٠ هاووڵاتى مەدەنى کە ٢١ کەسیان منداڵ و ٨ کەسیشیان ژن بوون.

هەر بە پێی ڕاگەیندراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریە، ساڵی ڕابڕدوو واتە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى، بە گشتی ٧ هەزار و ٧٠٦ کەس بوونەتە قوربانى کە ٥٠٤ منداڵ و ٦٩٩ ژن لە لایەن ڕژیمی ئەسەد و ٥ هەزار و ٦٠٧ کەس لە لایەن هێزە گرێدراوەکانی سەر بە دەسەڵاتی ناوەندی بێهۆ قۆڵبەست کراون. گرووپی تیرۆریستی داعش، ٣٣٨ کەسی قۆڵبەست کردووە کە لە نێویاندا ٢٨ منداڵ و ١٣ ژن هەیە. قۆڵبەستکراوانی دەستی دژبەرانی ئەسەدیش، ٢٩٦ کەسە کە ٣٨ منداڵ و ١٦ ژن لەنێویاندا هەیە.

کوشتنى منداڵان لە سوریە

لە لایەکی دیکە ٥٣ فەرمانبەر و پەرەستاری پزیشکی و دەرمانی بە هۆی هێرشەکانی ساڵی ڕابڕدوو گیانیان لە دەست داوە کە لەو ڕێژەیە ٣٣ کەسیان بە هۆی هێرشەکانی ڕژیمی ئەسەدەوە بووە و ٥ کەس بە هۆی ڕووسیە و ٤ کەس لە هێرشی هاوپەیمانان و ٢ کەس بە دەستی داعش و ١ کەسیشیاان بە هۆی هێرشەکانی یەپەگە و ٨ کەسی دیکەشیان بە هۆی هێرشی گرووپە نەناسراوەکانەوە بووە.

بە پێی ئامارێک کە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریە بڵاوی کردووەتەوە ڕژیمی بەشار ئەسەد ٦ جار هێرشی کیمیایی ئەنجام داوە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٦٠١ جار بە بۆمبی بەرمیلی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە سڤیلنشینەکان کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دژبەرانی بەشار ئەسەد دایە. سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ هێزەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ داعش لە ناوچەکانی باکوور و باشووری سوریە هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر هاتووچۆی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا نەبوو و لەو ڕیگایانەوە بەرەو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزە دژبەرەکانی ئەسەد ڕۆیشتوونە. هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە حاڵەتی هاوشێوەی ئەوە لە هێرشە تیرۆریستییەکانی شاری ئەلسویدا لە باشوری ئەو ولاتە دەبیندرێت.

 

داتاکان لە چەند ماڵپەڕێکەوە وەرگیراوە.