Skip to main content

 عەلیڕەزا ئەکبەری به‌تۆمه‌تی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا له‌ سێداره‌ درا

 عەلیڕەزا ئەکبەری به‌تۆمه‌تی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا له‌ سێداره‌ درا
AvaToday caption
posted onJanuary 15, 2023
nocomment

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی میهری کۆماری ئیسلامی، پاش چەند مانگێک لە دەستبەسەرکرانی عەلیڕەزا ئەکبەری، بەرەبه‌یانی ڕۆژى شەممە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتی بەریتانیا  له‌ سێداره‌ درا.

عەلی ڕەزا ئەکبەری له‌ نێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٢ جێگری وەزیری بەرگریی ئێران بوو و هاوكات یه‌كێك بوو له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی.

لەسەر ئەم بابەتەش بەریتانیا و چەندین ئەندام پەرلەمانى ئەو وڵاتە و ئەوروپا ناڕەزایەتى خۆیان دەربڕیوە لەسەر ئەم تۆمەتە و لەسەر لەسێدارەدانى خەڵک لە ئێران.